نمایش پست تنها
  #8  
قدیمی 07-17-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



هەندێ کات

ژیان خۆشە بەڵام هەندێ کات
لە پێش چاوت دەکەوێت کە ناخۆشى هات
زۆر دڵم تەنگەو نازانم بۆ
بێزارم لە ژین نازانم چیە هۆ
زۆر جار ئارەزوى مەرگ دەکەم
دڵم تەنها پڕ بووە لە خەم
هەموو کات پەست و بێزار
نازانم چیە بۆ دڵم چار
هەست ناکەم بە خۆشەویستى
بزانێ دڵم چى دەوێ




وا نابێت

زۆر بێزارم بەخوا وا نابێت
تۆ بڵێ ى ژیانى من تۆزێ چاک بێت ؟
بەبێ هیچ هۆیەک دایم دڵ تەنگم
خەم لە دڵ و بێتاقەت و دایم پەستم
خەریکە بە یەکجار خۆم دەخۆمەوە
ناتوانم خەم بیر خۆم بەرمەوە
پەژارەیەکى زۆر بەسەر شانمەوە
هەموو کات ناخۆشیش دێتە ژیانمەوە
گەر بیردەکەمەوە ئەگەڕێم بۆ هۆ
هەموو خەفەتى من تەنیا بووە بە تۆ
کەى ژیان وەها بڕ دەکات
وام لێهاتوە خۆم بدەم نەجات






بێ بڕوام

بڕوام نەماوە بە قسەکانت
بە سوێند خواردن و پاکانەکانت
چونکە ڕاست ناکەیت دڵنیابە
لێت تێگەیشتوم گەلێ وریابە
تەفرەم مەدە هیچى تر بە قسەى قۆڕ
دڵم کێش دەکەم لەگەڵت بە زۆر
چونکە لەبەرچاوم ڕەش دەنوێنى
ئەزانم ڕاست نیت ئەبزڕکێنى
جا بە لاتەوە گرنگ نیە هەرچى ڕوو بدا
تەنانەت منیش دەربچم لە ژیانتدا
چونکە بێ هۆش یەیت و ئەچیت
ئەڵێ ى لەسەر ئەم دنیایە ناژیت
منیش هەر ماوەیەک بە دواتا ڕا ئەکەم
دڵنیابە لە بیرت ئەکەم
جا ئەو کاتە پەشیمان ئەبیت
ئاى لەو ژیانەى کە تۆ ئەژیت
هەتا مردن پێ ى ئەتلێیتەوە
بۆ ڕابردوت سەر ئەنێیتەوە

لە گەڵ تۆمە

سەیرى چاوم بکە جار جارێ
با بەسەر دڵتا بکەم نازێ
دڵم بانگى دڵت دەکات
بە یەک سەیرکردن لێت تێ دەگات
گەر توڕە بم لە دڵەوە نیە
دڵنیابە نازى خۆشەویستیە
بە چاوەکانت دڵم شاد ئەبێ
وەسفەکانت با بۆ من بێ
هەستى پێ بکەم لەگەڵ منتەبێ
با ئەوەندە ورد بێ نەکەم هیچ شکێ
گەر دڵنیا بم لەگەڵ منتە ئەو وەسفە
ئاگرى دڵ هەمووى ئەبێ خەفە




بە جێت دێڵم

ئەگەر بەجێم هێشتى بۆم نەگرى
هەرگیز لە هیچ شوێنێ ناوم نەبەى
بیرى یادگارەکانم نەکەى
ناوى دڵە پاکەکەم نەبەى
بیر لە هیچ شێوەیەکم نەکەیتەوە
هەموو ژیانم بسڕیتەوە
جا چۆن ڕوت دێت ناوم بهێنى
بڵێ ى چى و چۆن بە چ شێوەیەک ئەى درکێنى
باسى بێگەردى جەستەى من دەکەى
ئەبێ هەتا ماوى هە بۆم بگرى
زۆر بێ گەردبووم لە ژیانى تۆدا
وردترین گەرد نەبوو لە ناو چاومدا
وەکو قیبلە ئەم پەرستى
بە هەموو دڵ و گیان ئەم پەرستى
جا شەڕەکانم هەمووى لەگەڵ تۆ
خۆشەویستى بوون شەڕ نەبوو خۆ
زۆر خۆ پەرست بووم تەنها بۆ شتێ
ئەم ویست دڵى تۆ بەشى کەسى پێوە نەبێ
تەنها بۆ خۆم بێ بەبێ هاوبەش
ئەم زانى ئاوا ئەبم چارە ڕەش
دە وەرە پێشەوە لە دڵەکەم
هیچ شەرم مەکە هەناسەکەم
نایەڵم بژاکێى دڵنیابە
دڵم لە کوێیە تۆش لەوێ بە
ئەمرم بۆ چاوى جوانت
بۆ دەم و لێوى پانت
چاو برۆى بەرزو کەوانت
باڵاى بەرزو ڕێک و ڕەوانت
جا سپى و ناسک وەکو تەرزى مێو
خوا پێم ڕەواببینێ باخى سێو
من بێ بەش نەکەى خودایە
لەم هەموو جوانى و قەدو باڵایە
لە سفت و جوانى لەش و لارت
لە دەنگى خۆش و مەکرونازت




وا ئەڕۆم

وا من ئەڕۆم بەجێت ئەهێڵم
ئەوەى لە دڵمە هەمووى ئەشێلم
با بمرێ دڵم با بفەوتێ
شایەنیەتى گەر لەت لەت بێ
چونکە دەمێکە تێ گەیشتووە
بەرامبەرەکەى چى لێ کردووە
بەڵام بەسەر خۆى نەهێناوە
هەر لە خەیاڵدا ژیاوە بۆیە ماوە
بەڵام ئێستا بە خەبەر هاتووە
زۆرى ناخۆشى نۆش کردووە
قسەى ناخۆش جنێوى ناشرین
هەندێ جار لێدان و بڕین
وەمزانیوە هەمووى خەڵاتە بۆ دڵ
بیرم چۆتەوە هەڵم گرتوە بۆ ژێر گڵ
ئەوە پاداشتى دڵى منى پێ بدرێتەوە؟
ئەم غەدرەى چۆن بیر ئەچێتەوە




شێتیە

من ئەزانم ئەمەى ئەیکەم شێتیە
هیچ کاتێک ئەنجامى نیە
بەڵام ناتوانم تازە دڵم بانگى کردى
چونکە دەمێکە چاوەڕێ ى ئەکردى
خۆشم ئەوێ ى زۆر زۆر دڵ وهەناسەم
تا کەى بەسە ئەمە بۆ باسکەم؟




کە ڕۆشتم

جا بگەڕێ بەدواى ژیانێکى خۆش
هەتا مردن تۆ ببە سەرخۆش
چونکە کە ڕۆشتم ئەزانى چیت کردووە
خۆشى خۆم و خۆتت بە زینویى ناشتوە
گەر زانیت چ زەرەرێکت کردووە
بە دەستى خۆت دڵت خنکاندووە
بڕوا ناکەم هەموو دنیا بگەڕێیت
هیچ دڵێک وەک دڵى من بیەوێیت
جا شەڕەکانم یا ئاژاوەکانم ناخۆشیەکانم
یا بە دەردى خۆت ئەڵێ ى شت وردکردنەوەکانم
هەموویان گەر نەمان ئەیان کڕى بە ملیۆنێ دینار
چونکە من و تۆ چەند شەڕبین ناخۆشى نادەم بڕیار
وەک چۆن گوڵە بەڕۆژە عاشقى ڕۆژە
چاوى لێ ناتروکێنى بۆى بەپەرۆشە
منیش وەها بووم بۆ تۆى بەرد
بەم ڕۆژکارە سوجدەم بۆ دڵت ئەبرد




کە مردم

گەر من مردم تۆ بۆم مەگرى
هەرگیز فرمێسکم بۆ نەسڕى
چونکە هەڵبژاردەى خۆمە
هەزار کەس بمکات لۆمە
چونکە بە ڕاستى ناتوانم بژیم
هەتا هەتایە من هەر بگریم
خۆم ئەزانم دڵم چەندى ئەوێت
بەڵام باسى دڵى خۆت نەکەیت
چونکە درۆزنە هەتا بڵێیت
نازانم بۆ وام لێ ئەکەیت
تا نەمرم قەدرم نازانیت
إسراحەت ناکەیت تا ماویت



خواى گەورە

دە بۆ خواى گەورەو گران
خۆشى من هەر ئەبێ بە گریان
خۆ ساتێ دڵ خۆش بم منى ناشاد
ئەبێ بیدەمەوە بە زووترین کات
چاوم هەموو کات ئالودەى گریان
هیچ خۆشیم نەدى لە هەموو ژیان
دە خوایە گیان بە گەورەى خۆت
دەست بە دوعاو لە سەر چۆکم بۆت
یارمەتیم بدە لە خەمەکانم
با تۆزێ منیش شادبم لە ژیانم
من پەیمان ئەدەم بە تۆ خواى گەورە
نایکەم کارى خراپ تۆ بمبورە
توخوا خوایە گیان ئاگات لێم بێت
یەک تۆز بەزەییت بە دڵما بێت



شێتە ە ە ە ە ە ە ە ە ؟؟؟

قوربانى دڵت بم باش ؟؟؟
توڕە مەبە دڵم هێواش
هەناسەکەم باشیت؟؟
بۆ شەڕانی دایم ناڕازیت؟؟
سەگباب گیان ؟؟
دەبە توڕەیى بڵێ فەرموو قوربان
دڵ و هەناسەکەم؟؟
جوابم بە
رەوە بڵێ گیان دڵەکەم
قوربانى یەک هەناسەت بم باش؟؟
بە نابەدڵى بڵێ خوانەکات باش؟
شێتە گیاااااااان ؟؟
دە بڵێ ئا بەقوربان
بۆ جوابم نایەیتەوەەەەەەەەە؟؟
هێشتا لە ڕق سارد نەبویتەوە؟؟
ئەزانم جارێ ماوتە هەى شێتە
کە دڵت چاک بوو نەڵێى حەزم لێتە
شێت ؟ شێت ؟ شێت ؟.شێت ؟؟؟؟؟؟
لە تۆ وێرانترم لە کوێ بى
یەمە سەرڕێت



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید