
07-21-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شانوی کوردی ئازاره‌کانی کاکه مهم
شانوی کوردی ئازاره‌کانی کاکه مهم ( 1 )
له نووسینی : خالید خاکی
ده‌ورگێڕان :
1- مهم
2- چه‌کۆ
3- تاژدین
4- زین
5- زه‌ینه‌دین
6- به‌کره
7- بۆره‌خان
8- پیاوه کان (دوویان زیاتر،پیاوانی زه‌ینه‌دین)
کۆرسی یه‌ک
کۆرسی دوو
ده‌سپێک
شوێن : کۆڵانی به‌رده‌رکی حه‌ساری ماڵ تاژدین.له‌لای راستی شانۆوه درگاودیواری ماڵ. نه‌ختێ له حه‌وشی ماڵ تاژدین ده‌بینرێ ، چه‌ند کوانویهک وقازان ومهنجهڵ له حهوشهن . ژن وپیاوی رازاوه تاک تاک ودوو دوو له حه‌وشه دێن وده‌چن.رۆژی حه‌وته‌می زه‌ماوه‌ندی تاژدین و ئه‌ستێیه وگشت ته‌مایه‌ری گه‌یشتنی بووکن . مهم ، له به‌ر ده‌رکی حه‌سار ، چاوه‌نواڕی هه‌واڵ دێودهچێ ، له‌سه‌ر زه‌ریای فیکروخهیاڵ باسک ده‌هاوێ ، چاوه‌کانی له بێ خهوییا سوور، دڵ دۆڕاوی ئه‌وینی یایه زین و گیرۆده‌ی ده‌ستی خه‌م له‌بینه‌ران دێته پێش .
مهم : (روولهبینهران) ئازیزان! به‌ڕێزان! به‌خێربێن . به هاتنتان کۆڕی شایی ئێمه‌تان خه‌مڵاند . گه‌لێ سپاستان ده‌که‌م . سه‌باره‌ت به که‌م وکوڕییه‌کان داوای لێبوردنتان لێده‌که‌م . هیوادارم شایی حه‌و رۆژه نه‌بووبێته هۆی ماندوویهتیتان ، هیوادارم گشت به‌پێچه‌وانه‌ی من ، بگه‌ن به مورادی دڵتان .ئه‌ز مه‌مم . هه‌ڤاڵی تاژدین. ده‌بێ که‌یف خۆش بم ،نا؟ به‌ڵام بڕواتان ببێ ...من لێره نیم...یانی..چ بڵێم و چۆنی بڵێم !؟ ..خۆ ئاگرێ به‌ربووه‌ته جه‌سته‌م که نه ته‌نیا مهم... به‌ڵکوو ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ خۆ،دهکهمهخۆڵهمێش... تکایه گوێم لێراگرنوخۆ دوورمهگرن...چما ئه‌و خۆڵه‌مێشه هه‌ر ئهوخۆڵهمێشه پیروزهی قه‌قنه‌سی چاخ بێ که مه‌لی ژیانێکی پڕلهسهرفرازیینوێ سه‌ری لێ هه‌ڵبدات و.... ئه‌ز،یانی مهم ، مینا هه‌موویه‌کێک له ئێوه، به هه‌موو بوون و نه‌بوونێک راهاتووم و وه‌ک هه‌موو یه‌کێک له ئێوه ورته‌م له زار نه‌بیستراوه . هه‌رگیز هیچ کۆسپێ ، ته‌نانه‌ت برسیه‌تی و توونیهتیش نه‌یانتوانیوه ببنه به‌رهه‌ڵست و رێگری خوو وخدهم . به‌ڵێ ...پێش له ئاگره سووره‌ی نه‌ورۆز ، قاقاوپێکهنینم به‌یتی ده‌م به‌یت بێ‌ژان بوو . نا...نا...بهههڵهدامهچن ...هێشتا نهڕماوم . ئێستایش ئاگری سووردهکهمه به‌ر ، قه‌ندیل ده‌که‌مه تۆزی پێ ، ده‌تووانم بۆگه‌ییشتن به لوتکه‌ی شاخه‌کانی ناوچه‌ی ژینی خۆ ئه‌وه‌ن تێکۆشم و عاره‌قه بڕێژم که هه‌موو زه‌ریاکان ئاوبیانبات...به‌ڵام مخابن ...نه‌من ته‌نیام ونه‌ته‌نیا ویست وخوازتی من مه‌رجه...چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م ئازاره له وزه‌ی منا نییه...ئێوه‌یش هه‌رگیز تاقه که‌سێ شک نابه‌ن که بتووانێ له‌حه‌نای ئه‌م ئازاره خۆ راگرێ...ئه‌م ئازاره‌ی کهبۆمن له‌به‌رگی دووری له ئازیز، خۆده‌نوێنێ...دووری...ده‌ردی دووریی هانی داوم په‌نا به‌گشت که‌س و گشت شتێ به‌رم.. ته‌نانه‌ت به به‌کره‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ...به‌داخه‌وه ناتووانم بهکرهتان پێ بناسێنم...چون وه‌ک سێحربازێک خۆبهگشت شیوه و ره‌نگێ ده‌گۆڕێ...خۆتان بیناسن چاکتره...گرینگتر له گشت...ئه‌ز بیست و دووساڵه براده‌ری تاژدینم.شه‌وو رۆژم به‌یادی ئه‌و ژیاوم...بیست و دووساڵ هه‌رچییه‌ک بۆنی تاژدینی نه‌دابێ پلاری توانجمی به‌رکه‌وتووه. بیست ودووساڵ دژی دوژمنی بووم و گیان له رێی دۆستی .دۆستایه‌تی تاژدینم به هه‌موودنیا نهدهگۆڕایهوه. که‌چی ئێستا...ئاخۆ گشت درۆبوو؟! (له‌گه‌ڵ خۆ)یانی بیست و دووساڵ له‌گه‌ڵ خۆ درۆم کردووه؟ بیست و دووساڵی ره‌به‌ق خۆم فریو داوه؟!یاخۆ...ئه‌ی کوانێ ئه‌و گشتهخۆشهویستیهی تاژدین کهنهمری پایه‌به‌رز ئه‌حمه‌دی خانی بهلهبزی شیرینی خۆباسی کردووه؟ کوانێ ؟وبۆلهدهستی نایه‌ت تاوێ سوکنای ده‌روونم بدات؟ بۆناتووانێ تاوێ خه‌می دووریی یایه زینم له بیرببات؟ (روولهبینهران) هه‌گه تاژدین پێ بزانێ که نیگایه‌کی زین مهمی وه‌ها گۆڕیوه ، دیسانیش خۆ به دانیشتووی ده‌سه‌ڵاتداری وڵاتی دڵم ده‌زانێ!؟.باش ده‌زانم به‌ده‌رله کرده‌وه هه‌موو چتێ درۆیه . درۆیه‌کی ناحهزوناشیرین . ته‌نیا کرده‌وه‌یه که درۆناکات...به‌ڵام مهمی هه‌شبه‌سه‌ر،کوڕی نه‌دارێکی ههژارودهربهدهر، ئێوه بڵێن چبکه‌م؟...ئازارمێشکمی سڕکردووه.گۆڤه‌ندی لێ کردووم به‌شیوه‌ن...کردومیه بهتۆبهکاری خانه‌قای خه‌م.ده سا ئێوهبڵێن چبکه‌م!؟ ئاگرهوبهربووهتهجهستهم .
(کۆرسی هه‌وه‌ڵ له ناوبینهرانهوه وڵام ده‌ده‌نه‌وه)
کۆرسی یه‌ک : نه‌نه‌ی خانه‌ی ته‌ن ئایر هۆرێزان
بزیسکهیچهخماخکامشهش انخێزان؟
کامدوودهن رووی دڵ بازهه‌م پۆشاوه؟
کام هوونهن ده‌روون دیسان نۆشاوه ؟
مه‌سره‌ف خه‌زانه‌ی ده‌رد په‌نهانی ،
خه‌م هۆشت به‌رده‌ن مهر نمهزانی !؟
شه‌راره‌ی تفه‌نگ به‌خت چاره‌ی تۆن !
دوودی هوون زام جگهرپارهی تۆن !
جه‌سته‌ت سۆ چنا دڵ هانه ته‌م دا ،
نهدهروون جامجام هوون دان وه‌هه‌م دا،
کوره‌ی دڵ گه‌رمه‌ی جۆش سهختشهن .
په‌ی فێنکیی دڵ، شیوه‌ن وهختشهن !
(کۆرس به‌ره‌و شانۆ ده‌چن )
مهم : (له‌گه‌ڵ خۆ) په‌ی فێنکیی دڵ،شیوه‌ن وهختشهن! (کۆرس گه‌ییشتووه‌ته به‌رده‌م شانۆ ، مهم روویان تێده‌کات)شیوه‌ن؟..هه‌رخۆتان پاش مله چم پێده‌ڵێن؟! ئاخررۆژی پێک گه‌یشتنی تاژدین و ئه‌ستێ وگریانی مهم؟!نا...نا...(کۆرش راوه‌ستاوه) لهبۆخاتری یایه زینیش بووه نابێ به گوێرهتان بکه‌م...بمبورن!(کۆرس له جێ‌دا داده‌نیشن )ئاخر هه‌گه ئه‌وه‌ن ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ر خۆدا نه‌بێ؟که‌ی شیاویهاوبهش بوونی ژینی یایه زینم؟ نا...نا...که‌چی ...به‌ڵام ئه‌ی...(بێده‌نگ ده‌بێ،کۆرسی دووه‌م له‌ناو بینه‌رانه‌وه دێته گۆ)
کۆرسیدووههم : سه‌د دووریچوندڵئهممهمیدڵ ته‌نگ
مارۆ ئهوفریاد دڵه‌ی سه‌خت سه‌نگ
سزان ئه‌ر گیرۆ ته‌م دڵه‌ی کاوان
هه‌ور نه‌و وه‌جان رێز و هووناوان
به‌ڵام ، تاقه‌تێ ! های هه‌ور ئامان
هانه شادی‌دا ، ئازیزتر له گیان
مهیلهشچونحورمهتجهحه دبهرشییهن
خاترداریش که‌ر، وێنه‌ی که‌س نییه‌ن !
مهم : راسته ده‌ڵێن : قسه‌ی جوان و به‌جێ له دڵ هه‌ڵده‌قوڵێ و له قوڵایی دڵیشا جێ ده‌گرێ (کۆرسی دوو به‌ره‌و شانۆ ده‌چن ، کۆرسی یه‌کیش خۆیان ده‌که‌ن به ناواخنیان وگشتیان بهرهوشانۆدهچن)
(چه‌کۆ له‌لای چه‌پی شانۆهو به‌په‌له دێته ژووره‌وه و چاوی به مهم ده‌که‌وێ)
چه‌کۆ: کاکه‌مه‌م !
مهم : (راده‌چه‌نێ) گیانه‌که‌م!(به‌پیرییه‌وه ده‌چێ)
چه‌کۆ: کواکاکم!؟
مهم : کا...کاکت...بۆچته؟ چ بووه؟!
چه‌کۆ:(به‌پێکه‌نینه‌وه)کاکه‌مه‌م! اشحهوتهیهک هه‌ڵپه‌ڕین ده‌بێ چ بێ؟!!! واخاتوونه ئه‌ستێ هاکاو گه‌ییشت .
مهم : به‌خێربێ...سه‌ر چاوه‌کانی مهم...کاکت! تاژدین له ژووره.
چه‌کۆ: کاکه‌مه‌م بێخه‌وی،ده‌ستی خۆی وه‌شاندووه، ره‌نگت لهسهرخۆنییه.
مهم : نا...نا..هیچ نییه،زووبهمزگێنییان به‌رێ تا وه‌خۆ که‌ون.
چه‌کۆ: ئه‌ی به‌چاوان!(بهپهلهدهچێتهن اوحهوشه.)
مهم : زووبه چه‌کۆ! (له‌هه‌ڵ خۆ) ده‌ک کاکه مهم! هه‌ناسه‌ت ببێته قه‌فی گوریسی قهنارهت هه‌گه خه‌می خۆ بهشادیی تاژدین پێ شێل نه‌که‌ی...پێکه‌نه که ئێستا، کاتی پێکه‌نین و هه‌ڵپه‌ڕینه.(بزه ده‌گرێ وله‌خۆ ده‌نه‌وێ کهپێبکهنێ. تاژدین و چه‌کۆ لهحهسار دێنه ده‌ر. تاژدین به جل و به‌رگی زاوایه‌تییه‌وه به په‌له بۆلای مهم دێ و چهکۆیش له لای چه‌پی شانۆوه ده‌چێته ده‌ر،ژنێ به کاسه‌یێ نوقڵ ونه‌بات به‌ده‌سته‌وه ده‌چێته سه‌ر دیواری حه‌وشه،تاژدینتوڵێکیباریکی رێک‌وپێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
تاژدین: ببوره کاکه مهم،چه‌کۆ گوتی لێره‌ی...ئێجگار شه‌رمه‌زاری تۆم .
مهم : تاژدین!ئاگات له‌خۆته؟! چ ده‌ڵێی؟
تاژدین: مهمی دلۆڤان! هه‌رگیز بڕوام نه‌ده‌کرد که‌هیچ چتێ بتووانێ وله‌ده‌ستی بێ ته‌نانه‌ت بۆتاوێکیش بووه له یادی تۆ غافڵم بکات ... نازانم چۆن...
مهم : تاژدین! ئه‌ڤین له ههموومهیهک به هێزتره.پیاو سه‌رخۆش و مه‌ست ئه‌کات .
تاژدین: راستئهکهیکاکه مهم .ئه‌ستێ هه‌موو مێشکمی ته‌نیوه...بڕوانه(ژنه‌ی سه‌ر دیوار به مهم نیشان ئه‌دات) ئه‌م توڵهیشیان داوه به ده‌ست منه‌وه که به‌مه سێ جارله سه‌ری ئه‌ستێ بده‌م .
مهم : ده‌ی .
تاژدین: ده‌ی!؟ من دڵم نایه‌ت بڕوانمه ئه‌ستێ ،نه‌کا تیژایی نیگام کوڵمی گه‌شی بڕوشێنێ!!ئێستا چلۆن دڵم دێ به‌م توڵه (ئه‌یه‌وێ توڵه‌که فڕێ بدات،مهم ده‌ستی ده‌گرێ)
مهم : ناتاژدین! ئه‌مه داب و نه‌ریتی باووباپیرانمانه... بامن و تۆیش پێمان خۆش نه‌بێ،به‌ڵام ئه‌رکی سه‌ر شانمانه که رێزی لێ بگرین...
تاژدین: یانی تۆ...
مهم : تاژدین!خۆنهیانگوتوه وه‌های لێده‌ی که ئازاری بگاتێ . به‌س....
تاژدین: ئه‌زانم ! به‌ڵام ...
مهم : ئێ ....(ده‌نگی ده‌هۆڵ وزوڕنا نزیک ئه‌بێته‌وه)
تاژدین: هه‌رچه‌ند ره‌نگی مهیم نه‌دییوه،به‌ڵام ئێجگار مه‌ستم... دڵم له‌وانه‌یه له سینگم بێته ده‌ر.
مهم : شه‌رابی خۆشه‌ویستی له‌هه‌موو شه‌رابێک توندتره .
تاژدین: لێم به تاوان مه‌گره ...
مهم : تاژدین ! ( ده‌نگی ده‌هۆل و زووڕنا نزیکتر ئه‌بێته‌وه )
تاژدین: ببوره به‌ڵام ...
مهم : به‌سه ! وهخۆکهوه وا هاتن .
تاژدین: به‌چاوان .(بووک ده‌گاته به‌ره‌وه،به پێی داب ونه‌ریتی کورده‌واری،مهم باڵی تاژدین ده‌گرێ و ده‌چن به‌پێشوازی بووکه‌وه.تاژدین پاش ماوه‌یه‌کی کورت دوودڵ بوون ، توڵه‌که‌ی ده‌ستی سێ جار زۆر به ئه‌سپایی ئه‌دا به سه‌ر ئهستێدا و ئه‌ویش سه‌ری بۆ داده‌نه‌وێنێ . گۆرانی بێژ ده‌نگ هه‌ڵدێنی و کۆڕی هه‌ڵپه‌ڕکێ یه‌ک ده‌گرن وبهگهرمیی هه‌ڵده‌په‌ڕن . بووک بهرهوحهسار ده‌به‌ن وژنهی سه‌ربانی درگا، کاسه‌ی نوقڵ ونه‌بات ده‌کا بهسهربووکا.بووک لهحهساروهژوور ده‌که‌وێ،ههرکهدهگات، کچان لهحهسار له‌به‌رده‌میا کۆڕیههڵپهڕکێدهگرن.هه‌ڵ هڕینی کۆڵانیش به‌رده‌وامه. مهم وتاژدین ده‌ورێ هه‌ڵده‌په‌ڕن وپاشان مهم باڵی تاژدین ده‌گرێ وده‌یباته ماڵه‌وه.کۆڕی ههڵپهڕکێیش به دوایانا ده‌ڕۆن . له‌حه‌وشه تاژدین ه مهم باڵی ئه‌ستێ ده‌گرن و هه‌ڵپه‌ڕین ده‌بێته ره‌ش به‌ڵه‌ک . په‌رده ده‌کێشرێ )
په‌رده‌ی هه‌وه‌ڵ
شوێن : ژووری مهم. ده‌رگای ژوور لای راستی شانۆوه و له لای چه‌پ په‌نجه‌ره‌ی ژوور. به‌رانبه‌ری بینه‌ران گهنجهیهکی گه‌وره له تۆی دیوار. مهم و تاژدین له‌سه‌ر شانۆن. مهم په‌شێو دانیشتووه، سه‌ری ناوه به دیواره‌که‌وه و ئه‌ژنۆی خه‌می له باوه‌ش گرتووه. تاژدین لای په‌نجه‌ره‌که راوه‌ستاوه و ده‌ڕوانێته دوور. درێژه به وت و وێژیان ئه‌ده‌ن.
تاژدین: ئه‌مڕۆش نه‌هاتبووی بۆ راو...( بێده‌نگی) تاکه‌ی ئه‌ته‌وێ خۆ له‌م ژووره‌دا زیندان بکه‌ی؟
مهم : نازانم!...
تاژدین: چتێکت ده‌ست ده‌که‌وێ؟!
مهم : به ته‌مای هیچ نیم.
تاژدین: باشه، به‌ڵام خۆ نایشتهوێ له‌م ژووره‌دا بڕزێی!
مهم : ده‌ڵێن ئێش و ئازاری مرۆڤ کاتێ گه‌ییه راده‌ی هه‌ره سه‌ره‌کیی خۆی، به‌ره به‌ره سوکنایی پێ دێت. یانی یا ده‌بێ بمری یا خوو به ئازار بگری.( له‌گه‌ڵ خۆ) به‌ڵام نازانم من بۆ نه ده‌مرم و نه خوو به ئازاری خۆ ده‌گرم...
تاژدین: مهم!
مهم : گیانه‌که‌م!
تاژدین: سه‌یره لام... زۆر سه‌یره... تۆ به ته‌واوی گۆڕیاوی... ئه‌و مه‌مه‌ی نه‌ماوی که پێشتر ده‌مناسی.
مهم : کرمانج راست ده‌کا ده‌ڵێ: سوار ئاگای له پێ خاوس نییه!
تاژدین: ( به دڵگیری) کاکه مهم!
مهم : ده‌زانی چ ئاگرێ به‌ر بووه‌ته جه‌سته‌م!؟
تاژدین: ( سه‌ر راده‌وه‌شێنێ)...مهم ئاگری دهتاوانهوه ،ئێستا چ رووی داوه که وه‌ها بێده‌سه‌ڵاته؟
مهم : نازانم! نه رۆ ئارامهن، نه شه‌و خاومهن
چون چه‌م گل که‌ران، گلا راومهن.
تاژدین: بۆ؟!
مهم : له نهحسیی چاره‌م!
تاژدین: نا... نا... هه‌رگیز وا مه‌ڵێ: مرۆڤ پێ به‌سی کرده‌وه‌ی خۆیه‌تی.
مهم : ( سه‌ری راده‌وه‌شێنێ) هه‌زار دوکتور به قه‌ده‌ر ده‌رده‌دارێ تێ ناگات.
تاژدین: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشا بۆ نه‌هێشتنی ئازاری ده‌رده‌دار به دڵ و گیان هه‌وڵ ئه‌دات .
مهم : خوای لێ رازی بێ (گرژ) به‌ڵام ئاخۆ کارێکی پێده‌کرێ؟!
تاژدین: به‌و مه‌رجه‌ی که ده‌رده‌دار خۆی بیه‌وێ به‌ڵێ.
مهم : بیه‌وێ؟! سه‌یره... کامه ده‌رده‌داره که نه‌یه‌وێ؟!!
تاژدین: ئه‌و ده‌رده‌داره‌ی که پارێز ناکات... بڕوای به وته‌ی دوکتور نییه، چاک و خراپ تێکه‌ڵ ده‌کات.
مهم : که‌ی بووه بڕوام پێ نه‌کردبێتی؟!
تاژدین: که‌ی؟! ئاخر کاکه مهم! له کهنگێهوه به‌کره جێی متمانه بووه!
مهم : چۆن؟
تاژدین: چۆن؟! مه‌گه به‌کره ناناسی؟!
مهم : با...
تاژدین: ده‌ی چۆن متمانه‌ی پێده‌که‌ی؟! چۆن نهێنیی دڵی خۆتی بۆ باس ده‌که‌ی؟ رژدێکی نه‌گریسی وه‌ک به‌کره...
مهم : ئه‌ز...
تاژدین: به‌داخه‌وه، هه‌ڵه‌ت به هۆی نه‌زانینه‌وه نییه، هه‌ڵه‌ت له‌وه‌دایه که ده‌زانی و بڕوات به خۆت و زانستی خۆت نییه. کرده‌وه و بیرت له یه‌ک دوورن. تۆ چاک ده‌زانی که کاری به جێ که‌ره‌سته‌ی بێ خه‌وشی ده‌وێ. هه‌ڵه‌ت له‌وه‌دایه که چاو دهقونجێنی . تۆ چاتر له من ده‌زانی که به‌کره شۆڤار به‌ناو بانگه ، چاوانه‌ی درۆ و ده‌له‌سه‌یه، کانگای فڕ و فێڵه...
مهم : به‌ڵام...
تاژدین: نا... تۆ ده‌ته‌وێ به فڕ و فیشاڵ ببیته هاوسه‌ری زین؟!
مهم : ( ده‌نه‌ڕێنێ) نا... هه‌رگیز...
تاژدین: ئه‌ی بۆ؟!
مهم : تاژدین!
تاژدین: به‌کره بۆ سه‌رکه‌وتی خۆ، ته‌نانه‌ت خۆیشی ده‌فرۆشێ چ بگات به تۆ...
مهم : تاژدین!
تاژدین: متمانه کردن خراپ نییه، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که‌ڵکه‌ڵه‌ی ئاشتی و ئاسایشی له سه‌ردایه ده‌بێ هه‌میشه ئاماده‌ی شه‌ڕ و شۆڕ بێت.
مهم : به‌سه! ( تاژدین بێده‌نگ ده‌بێ، ماوه‌یه‌ک بێده‌نگی، مهم له‌سه‌ر خۆ) سه‌رانسه‌ری ژیانم شه‌ڕ و شۆڕ بووه و تۆ چاتر له گشت که‌سێ ده‌زانی که هه‌میشه گیان له‌سه‌ر ده‌ست و ئاماده‌ی جه‌رگه‌ی مه‌یدان بووم و هه‌م... به‌ڵام ...
تاژدین: به‌ڵآم چی؟!
مهم : خۆزیا هه‌موو شتێ وه‌ک شه‌ڕ کردن بووایه‌ت!
تاژدین: مه‌به‌ست!؟
مهم : چی له شه‌ڕ کردن ساناتر؟!
تاژدین: چیش وه‌ک شه‌ڕ کردن ده‌گمه‌ن!؟
مهم : جا خۆ...
تاژدین: شه‌ڕکردن هه‌ربه شیری رووت ناکرێت. بڕوانه مهم ! هه‌زار چه‌کۆش وه‌ک تلی ئاو به‌رد په‌رداخ ناکه‌ن...
مهم : باش تێده‌گه‌م!
تاژدین: که وه‌هایه ده‌ست بده‌ره شیری تاقه‌ت و دێوه زمه‌ی نائومێدی بتارێنه با له‌وه زیاتر چۆک دانهداته سه‌ر دڵت.. (تاژدین ده‌ڕوانێته ده‌ره‌وه)
مهم : خۆزیا...
تاژدین: یایه زین هات بۆ لات .
مهم : ( ده‌شڵه‌ژێ) چی؟! یایه زین؟! هات بۆ ئێره؟ کوا؟ له کوێیه!؟
تاژدین: له سه‌ر خۆ به پیاو!
مهم : یایه زین!
تاژدین: بڕیاری دابوو بێت. به‌ڵآم ئێجگار ئاگاداری خۆتان بن، نابێ که‌س له‌م ژووانه ئاگادار بێت. هۆشی خۆتان ببێت. من ده‌ڕۆم و له ده‌ره‌وه ئێشکتان ده‌گرم... ماڵ ئاوا( ده‌چێته ده‌ر)
مهم : لای تۆ خۆش!( ده‌که‌وێته خۆ، له ده‌رکی ژووره‌که ده‌ده‌ن) ئاوه‌ڵایه ... فه‌رموون... فه‌رموون( یایه زین دێته ژووره‌وه، نه‌ختێ خۆی پێچاوه‌ته‌وه)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|