
07-21-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شانوی کوردی ئازاره‌کانی کاکه مه‌م ( 3)
شانوی کوردی ئازاره‌کانی کاکه مه‌م ( 3)
له نووسینی : خالید خاکی
زه‌ینه‌دین: چییه بۆره... بۆ نانت نه‌خوارد؟! ( بۆره خان خۆی کز ده‌کات و هیچ ناڵێ)
زه‌ینه‌دین: ( به پێکه‌نینه‌وه) قاوتت له زار کردووه یا خۆ مار زبانتی گه‌ستووه؟!
بۆره‌خان: گه‌وره‌م...
زه‌ینه‌دین: شه‌ڕی تۆ و خاتوون که‌ی کۆتایی دێ؟!
بۆره‌خان: ( ئیشاره بێده‌نگ بوون ده‌کات) س...س...ست... گه‌وره‌م خۆتان فه‌رمووتان پیاو نابێ نهێنی لای که‌س و ناکه‌س بدرکێنێ!...
زه‌ینه‌دین: چ نهێنیێ؟! ئه‌وسا که‌س تۆ که‌س و نه‌که‌سی؟!
بۆره‌خان: گه‌وره‌م جگه له منی که‌س، یه‌کێ‌تریش راوه‌ستاوه...
به‌کره: ئێ... یانی ئه‌ز...
زه‌ینه‌دین: ( روو له به‌کره) زویر مه‌به. بۆره به هه‌موو که‌سا ئه‌خوێنێ...
بۆره‌خان: گه‌وره‌م. دیسان هه‌ڵه‌تان کرد.
به‌کره: (زۆر توڕه) گه‌وره‌م ئیزن بده‌ن...
زه‌ینه‌دین: ( قاقا پێده‌که‌نێ) کۆتایی پێ بێنن. بۆره ئه‌و شه‌تره‌نجه‌مان بۆ بێنه!
بۆره‌خان: باشه به چاوان( ئه‌ڕوات و پێش ئه‌وه‌ی له چاو ون بێ ئاوڕ ده‌داته‌وه) که‌یفی خۆتانه ( ون ده‌بێ)
زه‌ینه‌دین: ( به پێکه‌نینه‌وه روو له به‌کره) دانیشه، هه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه قولاپه‌ی خۆم بگرێ. ( به‌کره داده‌نیشێ و له فیکردایه)
زه‌ینه‌دین: چییه؟! بیر له چی ده‌که‌یته‌وه؟ گوێ بۆ قسه‌ی بۆره شل مه‌که.
به‌کره: وه‌ڵڵا گه‌وره‌م...
زه‌ینه‌دین: هیچی له دڵدا نی‌یه.
به‌کره: هه‌ڵبه‌ت گه‌وره‌م، به‌ڵام...
زه‌ینه‌دین: به‌ڵام چیه؟ زویر بووی؟!
به‌کره: نا گه‌وره‌م مه‌به‌ستم ئه‌مه نه‌بوو.
زه‌ینه‌دین: ئێ...
به‌کره: گه‌وره‌م، بمبورن! به‌ڵام لام وایه گه‌وره‌م هه‌ندێ زۆر خۆیان شل ده‌گرن.
زه‌ینه‌دین: پێم گوتی زویر مه‌به... بۆره...
به‌کره: نا گه‌وره‌م زویر نیم، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵکه چاک ده‌ناسم.
زه‌ینه‌دین: مه‌به‌ست؟!
به‌کره: گه‌وره‌م:! ئه‌و خه‌ڵکه زوو بایی هه‌وا ده‌بن. زوو خۆیان لێ ده‌گۆڕدرێ.
زه‌ینه‌دین: وانی‌یه... بۆره...
به‌کره: گه‌وره‌م! بمبورن مه‌به‌ستم بۆره نی‌یه. هه‌ڵبه‌ت خۆ چاک ده‌زانن که گشت که‌س بۆره نی‌یه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشا ئیزن ئه‌ده‌ن که هه‌موو که‌س وه‌ک بۆره هه‌رچییه پێ‌ی خۆشه بیڵێ.
زه‌ینه‌دین: که‌سێ چتێکی گووتوه؟!
به‌کره: گه‌وره‌م نازانم چۆنی بدرکێنم!
زه‌ینه‌دین: چ بووه؟! ئه‌ته‌وێ چی بڵێ‌ی زوو بڵێ و کۆتایی پێ بێنه.
به‌کره: گه‌وره‌م بمبورن. چارم ناچاره و ئه‌بێ بڵێم، من نمه‌ک په‌روه‌رده‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌م...
زه‌ینه‌دین: دڵم هاته سه‌ر. بڵێ بزانم ئه‌ته‌وێ بڵێ‌ی چی؟!
به‌کره: میرم سه‌باره‌ت به خاتوونه زین...
زه‌ینه‌دین: ( له پڕ) زین؟! کێ چی ووتووه؟!
به‌کره: هیچ گه‌وره‌م. هیچ ... ئه‌بێ رای ئێوه‌ی له‌سه‌ر بێ.
زه‌ینه‌دین: تێ‌ناگه‌م. رام له‌سه‌ر چی بێ؟!
به‌کره: دڵنیام پرس و را به گه‌وره‌م کراوه.
زه‌ینه‌دین: سه‌باره‌ت به چی؟!
به‌کره: یانی بڵێ‌ی تاژدینیش وه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه بایی‌هه‌وا بووبێ و به بێ رای گه‌وره‌م بڕیاری دابێ؟!
زه‌ینه‌دین: چ بڕیارێ؟!
به‌کره: گه‌وره‌م وه‌ک بیستوومه تاژدین بڕیاری داوه یایه‌زین بۆ کاکه مه‌م ماره بکات!
زه‌ینده‌ن: ( زۆر توڕه) چی؟!
به‌کره: شه‌رمه‌زارم گه‌وره‌م. به‌ڵام شه‌وچه‌ره‌ی خه‌ڵکی جه‌زیرێ باسی دڵداری مه‌م و زینه...
زه‌ینه‌دین: ده‌ی ده‌ی...
به‌کره: گه‌وره‌م ئه‌زانم که‌س نه‌یوێراوه لای میرم باس بکات ئه‌گینا باسی دڵداری ئه‌و جووته جاجکه‌ی زاری گه‌وره و بچووکه...
زه‌ینه‌دین: ئیتر چی؟!
به‌کره: هه‌ڵبه‌ت مه‌م کوڕێکی خراپ نی‌یه. دلێر و ئازا و به ده‌ست و برده، شۆڕه سوارێکی بێ‌وێنه‌یه. ته‌نیا پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی نزمه و ئه‌مه‌ش ره‌نگه زۆر گرینگ نه‌بێ، به تایبه‌ت که...
زه‌ینه‌دین: به تایبه‌ت چی؟!
به‌کره: به‌تایبه‌ت که ئه‌وسا ده‌بێته زاوای گه‌وره‌م و ...
زه‌ینده‌ین: ( سه‌ر راده‌وه‌شێنێ و سمێڵی خۆی ده‌جوێ)
به‌کره: ( به رواڵه‌ت له گه‌ڵ خۆ) هه‌رچه‌ن باو باپیرانی مه گووتویانه کاری بچووک به پیاوی مه‌زن و کاری مه‌زن به پیاوی بچووک مه‌سپێرن و ... ( بێده‌نگ ئه‌بێ)
زه‌ینه‌دین: ( پاش ماوه‌یه‌کی کورت بێده‌نگی) تۆ دڵنیای؟!
به‌کره: گه‌وره‌م...
زه‌ینه‌دین: ئه‌بێ ئه‌مه‌م پێ بسه‌لمێنی...
به‌کره: میرم...
زه‌ینه‌دین: دووپاتی ناکه‌مه‌وه... هه‌رچی زووتر چاتر...
به‌کره: گه‌وره‌م( بۆره‌خان به شه‌تره‌نجه‌که‌وه دێته ژووره‌وه)
بۆره‌خان: گه‌وره‌م فه‌رموون( ده‌یباته ناوه‌راستیان و داشه‌کان ده‌چنێ و هه‌ڵده‌ستێ) گه‌وره‌م ئاماده‌یه.
زه‌ینه‌دین: چاکه، بڕۆ...( بۆره‌خان کڕنۆش ده‌با و ئه‌ڕواته ده‌ره‌وه)
به‌کره: ( پیاده‌یێک ده‌باته پێشه‌وه و ده‌ڵێ) گه‌وره‌م خۆتانی بۆ په‌رۆش مه‌که‌ن، مه‌م کوڕێکی پاک و بێ خه‌وشه، جیا له‌وه‌ش من خاتوونه زین ئه‌ناسم ئه‌وه‌ن پاک و بێ گه‌رده که هیچ قسه‌یه‌کی پێوه نالکێ، هه‌رچه‌ن...
زه‌ینه‌دین: هه‌رچه‌ن چی؟
به‌کره: گه‌وره‌م بمبورن به‌ڵام پێشینیان گووتویانه ژن عه‌قڵ ناته‌واوه و زوو فریو ئه‌خوات.
زه‌ینه‌دین: ده‌رماریان ده‌ردێنم. ( ماوه‌یه‌کی کورت بێده‌نگی و پاشان به‌کره به مه‌کره‌وه له گه‌ڵ خۆ)
به‌کره: بڕوا ناکه‌م. یانی بڵێ‌ی قسه‌ی خه‌ڵک راست بێ و تاژدین تا ئه‌و راده‌یه بایی‌هه‌وا بووبێ که پله‌ی خۆ فه‌رامۆش بکا و بڕیاری وه‌ها بدات؟!
زه‌ینه‌دین: بێتوو راست بێ...
به‌کره: گه‌وره‌م... راسته که مه‌م ئێجگار زانا و نه‌ترس و بێ باکه، به‌ڵام هه‌ر که‌سێ به له‌ونێ فریو ئه‌خوات.
زه‌ینه‌دین: مه‌به‌ست؟!
به‌کره: ده‌کرێ هه‌موو چتێ له زبانی خۆی ببیسین.
زه‌ینه‌دین: چۆن؟
به‌کره: میرم له مێژووی کرمانج‌دا سه‌تره‌نج گه‌لێ جار ده‌ورێکی گرینگی بینیوه، بۆ ئه‌م رایش نه‌یبینێ.
زه‌ینه‌دین: بۆم شی که‌ره‌وه.
به‌کره: گه‌وره‌م! رام وایه( سه‌رده‌باته په‌نا گوێ‌ی زه‌ینه‌دین و چپه‌ی بۆ ئه‌کات. زه‌ینه‌دینیش به سه‌ر وته‌کانی ده‌سه‌لمێنێ و یه‌ک دوو جار ده‌ڵێ: ئێ... زۆر چاکه... وایه...)
(شانۆ تاریک دادێ)
( شانۆ روون ده‌بێته‌وه، مه‌م و تاژدین له لای راستی شانۆ، چه‌کۆ و عرفۆ روو له بینه‌ران، زه‌ینه‌دین و به‌کره‌ش لای چه‌پی شانۆ به‌رانبه‌ر به یه‌کتر دانیشتوون و خه‌ریکی شه‌تره‌نجن. زین له ده‌لاقه‌ی راستی شانۆوه به دزیه‌تی سه‌یریان ئه‌کات. زه‌ینه‌دین ده‌یبینێ به‌ڵام خۆ گێل ئه‌کات)
زه‌ینه‌دین: به‌کره! وێ ده‌چێ ئه‌م رایش دۆڕاندبێتمان ( داشێک ئاڵ و گۆڕ ئه‌کات)
به‌کره: میرم! من گه‌لێ جار ووتوومه: مه‌م و تاژدین ببن به یه‌ک ده‌گمه‌نه که‌سێ زه‌فه‌ریان پێ ببات.
زه‌ینه‌دین: یانی ئه‌بێ مه هه‌ر بدۆڕێنین؟!
به‌کره: گه‌وره‌م! شه‌و به‌ری درێژه.
زه‌ینه‌دین: وایه.
تاژدین: هه‌گه گه‌وره‌م ئیزن فه‌رموون ئه‌ز سه‌یر ئه‌که‌م و کاکه مه‌م به ته‌نێ خۆ یاری ئه‌کات.
زه‌ینه‌دین: ( بزه ده‌گرێ) کاکه مه‌م به ته‌نیایش جێ‌ی مه‌ترسیه.
مه‌م: هه‌ڵبه‌ت نه بۆ گه‌وره‌م.
زه‌ینه‌دین: بڕوا بکه‌م؟!
به‌کره: به رای من مه‌م ده‌ستی خۆی خستووه‌ته پێش و باش ئاگاداری گشت لایه‌نێکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشا لام وایه میرم به وردی له نه‌خشه‌ی کاکه مه‌م تێ‌گه‌یشتبێ.
زه‌ینه‌دین: ئه‌ڵێن شه‌تره‌نج وه‌ک مه‌یانی شه‌ڕ وایه...
مه‌م: هه‌ڵبه‌ت نه هه‌موو شه‌ڕێ...
زه‌ینه‌دین: چ ته‌وفیرێ ئه‌کا؟ مه‌گه له هه‌موو شه‌ڕێکدا سه‌رکه‌وتنی لایه‌نێک به مانای تێشکانی لایه‌نه‌که‌ی‌تر نی‌یه؟!
تاژدین: هه‌ڵبه‌ت گه‌وره‌م باش ئاگادارن که له هه‌موو شه‌ڕێکدا ئه‌مه رواڵه‌تی کاره‌ساته‌که‌یه. ئه‌گینا له راستیه‌قینه‌دا له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌کاندا هه‌ر دوو لایه‌نه‌که تێده‌شکێن و لایه‌نی سێهه‌مه که که‌ڵک له تێشکانی ئه‌وان وه‌ر ده‌گرێ.
به‌کره: هه‌گه لایه‌نێک له پیلانه‌که‌ی لایه‌نه‌که‌ی‌تر و لایه‌نی سێهه‌م ئاگادار بێ چی؟ ئه‌وسایش هه‌ر لایه‌نی سێهه‌م ئه‌تووانێ که‌ڵک وه‌رگرێ؟!
مه‌م: یانی لایه‌نێک و لایه‌نی سێهه‌م ده‌ستیان تێکه‌ڵ کردبێ؟!
زه‌ینه‌دین: گریمان وابێ( له ژێر چاوه‌وه ده‌ڕوانێته تاژدین)
مه‌م: گه‌وره‌م! ئه‌وه‌ی که نه‌تووانێ ته‌نیا به دیتنی به‌رز و نزم بوونه‌وه‌ی تایه‌کانی شایه‌ن دامرکێ و بیه‌وێ یه‌کێ له تایه‌کان قووره‌ستر بێ، ناتووانێ لایه‌نی سێهه‌م بێ. لایه‌نی سێهه‌م بۆی گرینگ نی‌یه کام لایه‌ن سه‌رده‌که‌وێ.
زه‌ینه‌دین: ره‌نگه وابێ ( ده‌ڕوانێته به‌کره، به‌کره ره‌نگی ده‌بزرکێ)
به‌کره: پێم وایه ئه‌م...
مه‌م: کیش.
زه‌ینه‌دین: باش سه‌رتان قاڵ کردین...
مه‌م: گه‌وره‌م ئاگاداری وه‌زیره‌که‌شتان بن.
زه‌ینه‌دین: ئێ... وا دیاره گه‌مارۆت داوم.
به‌کره: گه‌وره‌م. ئامان په‌له مه‌که. نه‌هێڵی وه‌زیره‌که‌ت له کیس چێ.
تاژدین: مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی رزگار بوونی شایه...
به‌کره: وه‌زیریش زۆر گرینگه.
مه‌م: وه‌زیرێ که هیچی له ده‌ست نه‌یه‌ت به‌ڵام بوونی ببێته هۆی مه‌ترسی بۆ گیانی شا، بوون و نه‌بوونی چ ته‌وفیر ده‌کات؟!
به‌کره: به‌ڵام شای بێ وه‌زیر ته‌نیا ناوی شایه.
تاژدین: کاک به‌کر ئه‌ڵێ‌ی هه‌رگیز شه‌تره‌نجت نه‌کردووه، هه‌ر سه‌ربازێکی به ده‌ست و برد ده‌تووانێ ببێ به وه‌زیر به‌ڵام شا چی؟!
زه‌ینه‌دین: وا دیاره زیاتر له من ئێوه له دڵه کووتێ دان!
مه‌م: کایه‌ی شه‌تره‌نج هه‌موو بینه‌رێک بۆ به‌شدار بوون راده‌کێشێ...
زه‌ینه‌دین: ( داشێک ئاڵ و گۆڕ ئه‌کات) ئێمه ئاوا ئه‌که‌ین با نه وه‌زیره‌که‌مان تیا چێ و نه‌کیشی شایش جێگه گرێ.
مه‌م: ( داشێک ئاڵ و گۆڕ ده‌کات) زۆر باشه( زه‌ینه‌دین داشێک ئاڵ و گۆڕ ئه‌کات و دیسانه‌وه مه‌م و ...)... کیش و... به‌ڵێ... کیش و مات.
زه‌ینه‌دین: ئێ... وایه... به‌کره ئه‌میشمان دۆڕاند.
به‌کره: میرم به رای من ده‌که‌ن جێ بگۆڕنه‌وه.
تاژدین: ( سه‌ری سووڕ ده‌مێنێ) جێ بگۆڕنه‌وه؟!
به‌کره: به‌ڵێ، ئه‌و شوێنه‌ی کاکه مه‌م لێ‌ی دانیشتووه شانس دێنێ.
مه‌م: کاک به‌کره گاڵته ده‌که‌ی؟
به‌کره: نا هیچ گاڵته ناکه‌م. ئه‌و شوێنه‌ی تۆ شانس دێنێ، بڕوا ناکه‌ن جێ بگۆڕنه‌وه.
مه‌م: بۆ من ته‌وفیر ناکات. هه‌رچۆن گه‌وره‌م فه‌رمێ له خزمه‌ت دام.
زه‌ینه‌دین: هه‌رچه‌ن زۆر بڕوام به شانس نی‌یه، به‌ڵام قه‌ید ناکات. تاقی ده‌که‌ینه‌وه.
مه‌م: گه‌وره‌م فه‌رموو( هه‌ڵده‌ستێ، زه‌ینه‌دین هه‌ڵده‌ستێ و هه‌موو له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستن. زه‌ینه‌دین ده‌چێته جێگاکه‌ی مه‌م و به پێچه‌وانه)
به‌کره: گه‌وره‌م دوو را دۆڕاندمانه. ( شه‌تره‌نجه‌که رێک ده‌کاته‌وه و کایه ده‌که‌ن)
تاژدین: مه‌م! ئه‌وه چت کرد...
مه‌م: بۆ؟!
تاژدین: هه‌ڵه‌ت کرد.
زه‌ینه‌دین: شه‌تره‌نج هه‌ڵه‌یشی تێدایه...( زین سه‌یریان ده‌کات. مه‌م چاوی به زین که‌وتووه و هۆشی نه‌ماوه، پاش یه‌ک دوو ئاڵ و گۆڕی داشه‌کان ... کیش و مات...
تاژدین: چی؟!
مه‌م: وایه گه‌وره‌م.
به‌کره: گه‌وره‌م دێت؟!
زه‌ینه‌دین: راوه‌سته، جارێ رایه‌که‌مان سڕیوه‌ته‌وه( دیسان یاری ده‌که‌ن و ...)
تاژدین: مه‌م!
زه‌ینه‌دین: کایه‌یه...
مه‌م: فه‌رموو...
تاژدین: ( به زینی زانیووه و خۆ ده‌خواته‌وه) مه‌م ئاگادار به... ( مه‌م داشێک ئاڵ و گۆڕ ده‌کات) ئاخ... ئه‌وه چت کرد...
زه‌ینه‌دین: بڕوا ناکه‌م. هه‌ر وا سووک و سانا ... ئا ئه‌مه‌یش کیش و ... به‌ڵێ ئه‌مجاره‌ش مات... کیش و ماتی.
مه‌م: ( بۆ ماوه‌یه‌ک ئاگای دێته‌وه به خۆدا) وایه گه‌وره‌م. ئێستا هیچمان له هیچ...
زه‌ینه‌دین: که واتا... له‌مه‌و دوا بزانین ( کایه ده‌که‌ن و ئێجگار زوو)
به‌کره: ئه‌م رایش کیش و مات...
زه‌ینه‌دین: دیسان یاری بکه‌ین؟! ( مه‌م هۆشی لای زینه)
تاژدین: نا...
مه‌م: جا چ له‌وه خۆشتر... یاری بکه‌ین...
زه‌ینه‌دین: چاکه...
تاژدین: کاکه مه‌م!
مه‌م: گیانه‌که‌م.
تاژدین: شه‌و دره‌نگه...
مه‌م: شه‌و؟! ( به‌کره و زه‌ینه‌دین ده‌ڕواننه یه‌ک، مه‌م ئاگای لێ نی‌یه. تاژدین و چه‌کۆ و عرفۆ تێده‌گه‌ن و به‌یه‌کا ده‌ڕوانن)
زه‌ینه‌دین: ( داشێک ئاڵ و گۆڕ ئه‌کات) وا وه‌زیره‌که‌ت چوو...
مه‌م: سه‌رتان سڵامه‌ت...
به‌کره: ( به ته‌شه‌ره‌وه) گرینگ نی‌یه، کاکه مه‌م پیاده‌ی چالاکی زۆره ده‌یانکاته وه‌زیر.
مه‌م: ئه‌وه‌ی مه‌شقی عه‌شقی له مه‌یدانی ژینا کردبێ وه‌زیر بوونی به پووشێ ناوێ.
تاژدین: کاکه مه‌م!...
به‌کره: کاکه مه‌م شاعێریشه.
زه‌ینه‌دین: کیش و ... به‌ڵێ رێگه‌ت نه‌ماوه... کیش و مات ... ( زین لا ده‌چێ)
مه‌م: به‌سه... تووانم لێ بڕا.
به‌کره: وه‌ها زوو کۆڵت دا؟!
مه‌م: کۆڵه‌م کوترا...
تاژدین: کاکه مه‌م شه‌و ئێجگار دره‌نگه...
زه‌ینه‌دین: بۆ وا به په‌له‌ی؟!
تاژدین: گه‌وره‌م کات دره‌نگه و شه‌و...
به‌کره: شه‌و... ئه‌ڵێن قه‌ڵای مێردانه شه‌و...
تاژدین: کاک به‌کره رجا ده‌که‌م!
مه‌م: تاژدین زووه.
تاژدین: کاکه مه‌م!
به‌کره: کاک تاژدین په‌له مه‌که. میرم بردوویه‌ته‌وه.
زه‌ینه‌دین: وایه
به‌کره: بڕیار وابوو...
تاژدین: هه‌رچیه دڵخوازی میرم بێ به زووترین کات پێشکه‌ش ده‌کرێ. گه‌وره‌م! سه‌رم له رێتانایه.
به‌کره: جا بزانین دڵخوازی میرم چییه.
مه‌م: گه‌وره‌م ئه‌مر فه‌رموو.
به‌کره: هه‌ڵبه‌ت گه‌وره‌م چۆنیه‌تی ژینی مه‌می له‌به‌ر چاوه.
( مه‌م راده‌چڵه‌کێ و ئاگای دێته‌وه به خۆ‌یا)
تاژدین: هه‌رچیه دڵخوازی میرم بێ...
به‌کره: گرینگ ئه‌وه‌یه به شانی کاکه مه‌م قورس نه‌بێ.
مه‌م: سه‌رم له رێ‌ی میرم دایه. راسته که ده‌ست کورت و هه‌ژارم...
تاژدین: ئه‌ی من چیم؟!
زه‌ینه‌دین: گوێ گرن.
تاژدین و مه‌م: (پێکه‌وه) گه‌وره‌م ئه‌مر فه‌رمون
زه‌ینه‌دین: دڵخوازی مه ئه‌مه‌یه که کاکه مه‌م نهێنی دڵی خۆیمان لا بدرکێنێ.
مه‌م: ( ده‌په‌شۆکێ) نهێنی دڵی من...
تاژدین: گه‌وره‌م...
زه‌ینه‌دین: به‌جێ‌هێنانی خوازتمان نابێ زۆر ده‌گمه‌ن بێ.
مه‌م: شایه‌نی باس نی‌یه گه‌وره‌م
زه‌ینه‌دین: به پێچه‌وانه‌وه... لای مه گرینگه...
مه‌م: گه‌وره‌م...
تاژدین: میرم ئه‌بێ نهێنی دڵی سوارکارێکی چست و چالاک چی بێ.
زه‌ینه‌دین: خۆی چاکتر ئه‌زانێ.
تاژدین: گه‌وره‌م...
زه‌ینه‌دین: ووتمان پێمان خۆشه خۆی باسی نهێنی دڵیمان بۆ بکات.
تاژدین: من نهێنیه‌کی پێوه شک نابه‌م.
زه‌ینه‌دین: ره‌نگه وا نه‌بێ، خۆ تۆ له دڵی ئه‌وا نیت.
مه‌م: گه‌وره‌م...
زه‌ینه‌دین: دڵنیا به لای که‌س باسی ناکه‌ین.
تاژدین: میرم...
زه‌ینه‌دین: تاژدین ئه‌مانه‌وێ ده‌ستی بنێینه ناوده‌ستی.
به‌کره: میرم ره‌نگه ئه‌و داره ره‌قه به‌ژن و باڵا هه‌ڵقوچاوه‌ی چاو زاق و ده‌م زله‌ی خێچ و خواره ده‌ستی گۆج بێ.
زه‌ینه‌دین: ( به گاڵته‌وه) بڵێ‌ی؟!
مه‌م: گه‌وره‌م تکاتان لێده‌که‌م...
به‌کره: کاکه مه‌م بۆ تێ‌ناگه‌ی میرم ئه‌یانه‌وێ هه‌م بڕیاری یاری هاتبێته جێ و هه‌م داواخوازه‌که‌شیان به شانی تۆ قورس نه‌بێ. میرم ئاگاداری هه‌ژاری و لێقه‌وماوی تۆ...
تاژدین: نا. سه‌ر و ماڵی من هینی کاکه مه‌مه. میرم! دڵخوازتان فه‌رموون...
زه‌ینه‌دین: پاش‌گه‌ز نابیته‌وه؟!
تاژدین: هه‌رگیز...
زه‌ینه‌دین: یانی سه‌ر و سامان و خان و مانت له‌لا گرینگ نی‌یه؟!
تاژدین: گه‌وره‌م، ئه‌ستێ‌ی لێ ده‌رچێ هه‌موو چتێکم ته‌نانه‌ت سه‌ریشم هینی کاکه مه‌مه.
زه‌ینه‌دین: ئافه‌رین... که واته دڵخوازی من...
مه‌م: نا گه‌وره‌م نا
تاژدین: کاکه مه‌م!!
مه‌م: نا تاژدین نا ئه‌زانم که ئه‌بێ ماڵ ئاوایی له‌سه‌ر بکه‌م جا نهێنی دڵ بدرکێنم به‌ڵام...
تاژدین: به‌ڵام چی؟!
مه‌م: ئه‌مه‌م له لا خۆشتره.
تاژدین: ئاگات له خۆته؟!
مه‌م: تاژدین ئاگام له خۆمه و ئێجگار سپاست ئه‌که‌م. به‌ڵام داواخوازم میرم داخوازی خۆ نه‌گۆڕێ.
زه‌ینه‌دین: که واته ئه‌ته‌وێ باسی نهێنی دڵت بکه‌ی.
مه‌م: به یارمه‌تیتان...
زه‌ینه‌دین: بڵێ بزانین.
مه‌م: تاژدین بمبوره، سه‌د مخابن هه‌رگیز نه‌متووانی به قه‌رای سه‌ره ده‌رزییه‌ک وه‌ڵامی چاکه‌ت بده‌مه‌وه... به‌داخه‌وه( هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵده‌کێشێ و له‌گه‌ڵ خۆ ئه‌ڵێ) ئاخ. چه‌ن خۆشه مرۆڤ له ژێر قورسایی باری ده‌ینی که‌سا نه‌بێ... ( روو له زه‌ینه‌دین) گه‌وره‌م. ئه‌وه‌ن ئه‌تووانم بڵێم ئه‌ز گیرۆده‌ی به‌ژن و باڵا رێکێکی به لار و له‌نجه‌م که کۆی جووانی له هه‌تاو برده‌ته‌وه.
به‌کره: جووانی هیچ نی‌یه. خوو خه‌ده‌ی... ره‌وشت و ره‌فتاری... که‌س و کاری...
مه‌م: له گشت ئه‌م ناوچه‌دا هیچ که‌س به پێ‌ی ناگاته‌وه...
به‌کره: وا نی‌یه...
مه‌م: وا نی‌یه؟!
به‌کره: نا وا نی‌یه. ئه‌م ناوچه‌یه جووانی ئێجگار تێدایه.
تاژدین: کاکه مه‌م!
زه‌ینه‌دین: ئه‌م حۆریه بێ ناوه ئه‌بێ کێ بێ؟!
به‌کره: گه‌وره‌م. مه‌م لاوه، تازه پێ‌گه‌ییشتووه. له‌م ته‌مه‌نه‌دا پشیله‌یشی هه‌ر به‌و مه‌رجه‌ی مێ بێ لا جووانه.
مه‌م: کاک به‌کره ده‌مت ئاو کێشه ... یایه‌زین سه‌رتر له‌وه‌یه که تۆ...
به‌کره: یایه زین؟!
تاژدین: کاکه مه‌م!
مه‌م: چبکه‌م؟!
به‌کره: گه‌وره‌م نه‌مووت.
زه‌ینه‌دین: کوڕینه...
مه‌م: ( شیر هه‌ڵده‌کێشێ) ناواده‌یه، به‌ڵام...
تاژدین: چ ده‌که‌ی مه‌م؟! ( هه‌ندێ که‌س دێنه ژووره‌وه و ته‌مایه‌ری فرمانی زه‌ینه‌دین ئه‌که‌ن)
مه‌م: چبکه‌م؟! بێ ویستی من شیر بووه‌ته بواری ژین و مردن
ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی ، زوو بێ و دێر بێ
ئه‌وه‌ی ناوی یایه زین به‌رێ
ئه‌بێ ئه‌م شوێن پێ هه‌ڵگرێ.
تاژدین: نا.
مه‌م: با
زه‌ینه‌دین: بۆ راوه‌ستاون. زووبن بیگرن.
پیاوه‌کان: به چاوان ( دێن هه‌ڵمه‌ت به‌رن. تاژدین شیر هه‌ڵده‌کێشێ و پێشیان پێده‌گرێ)
تاژدین: هه‌ر که‌س ده‌ستی بۆ به‌رێ، به شیرم دوو که‌رت ئه‌کرێ( روو له زه‌ینه‌دین) گه‌وره‌م خۆ چاک ئه‌زانن که مه چوار که‌س تووانی شکاندنی چوار سپامان هه‌یه.
به‌کره: ووته‌م هاته دی.
زه‌ینه‌دین: یاخی بوون؟!
تاژدین: نا.
زه‌ینه‌دین: ئه‌ی هه‌گه ئه‌مه یاخی بوون نی‌یه چییه؟!
تاژدین: بڵێ که‌س ده‌س بۆ مه‌م نه‌با، با خوێن نه‌کرێ.
مه‌م: تاژدین نا، تۆ خۆت تووش مه‌که.
زه‌ینه‌دین: تاژدین!
تاژدین: گه‌وره‌م! با دوژمنمان پێ شاد نه‌بێ.
مه‌م: گرینگتر له دوژمن خۆمانین.
تاژدین: کاکه مه‌م! شیره‌که‌ت دانێ.
مه‌م: نا تاژدین...
زه‌ینه‌دین: کوڕینه...
تاژدین: نا گه‌وره‌م. من خۆم ده‌ستی مه‌م ده‌به‌ستم.
مه‌م: نا تاژدین، مه‌یه پێش.
تاژدین: کاکه مه‌م! من هه‌رگیز خراپی تۆم نه‌ویستووه.
مه‌م: به‌ڵام...
تاژدین: هیچ مه‌ڵێ، با ده‌ستت ببه‌ستم.
مه‌م: دیسانه‌وه چله‌کێشی و مردن له زیندانا... نا تاژدین ناڕه‌وایه.
تاژدین: ویستی کات وایه.
مه‌م: یانی...
تاژدین: با خوێن نه‌کرێ، با کۆرپه‌ی ساوا بێ باوک نه‌کرێ. با بێ تاوان له دار نه‌درێ.
مه‌م: تاوان... بێ تاوان... کێ تاوانباره؟ کێ بێ تاوانه...
تاژدین: دیارده کردنیان گرانه... بێ تاوانیش تاوانباره...
مه‌م: که واته...
تاژدین: به یارمه‌تیت ، با ده‌ستت به‌ستم.( به‌ره‌ولای مه‌م به ئه‌سپایی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ)
مه‌م: رێ‌ی نه‌هاته...
تاژدین: کێ ئاگاداری سبه‌ینێ‌یه؟!
مه‌م: سبه‌ینێ و هه‌زاران سبه‌ی‌تر...( ده‌ستی ئه‌نێته سه‌ر یه‌ک و به‌ره‌و تاژدینی ئه‌گرێ) هانێ ده‌ستم...( تاژدین ده‌ستی ده‌به‌ستێ)
تاژدین: کاکه مه‌م...
مه‌م: گیانه‌که‌م...
زه‌ینه‌دین: کوڕینه بیبه‌ن.
تاژدین: گه‌وره‌م!
مه‌م: تاژدین واز بێنه... ئه‌نجام دیارده کراوه...( مه‌م ئه‌ده‌نه به‌ر، پێش له‌وه‌ی له شانۆ بچێته ده‌ر، روو له جه‌ماوه‌ر ئه‌کات) ویستم له چوارچێوه‌که‌ی خانی نه‌مر بێمه ده‌ر... به‌ڵام هه‌گه خوێن نه‌کرێ چۆن مه‌مێ زینی پێ ئه‌درێ؟!
کۆتایی 24/3/ 71
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|