
07-22-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ذياب آغا
ذياب آغا
له ساڵی 1923 له لۆزان سویس مصطفى كمال أتاتورك و ذ ياب آغا
پێویسته هه‌موو کوردێک ئه‌م نووسينه بخۆێنێته‌وه!
کوردۆمیم
به پیێ دۆکۆمێنته مێژووییه‌کان و ئه‌وه‌ی له کوردستان له به‌ر سێبه‌ری مێژوودا نوسراوه ، کاتێک ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی ترکییه له ساڵی 1923 له لۆزان سویس بوو،ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌کانی دیکه گوتیان: له کوردستان دا دانیشتوانی کورد هه‌ن،و ڕۆژهه‌ڵاتی ترکییه دا نیشته‌جێن، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م په‌یمانه ئیمزا که‌ین ، چ به سه‌ر ئه‌وان دێ؟" عیسمه‌ت پاشا، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ترک وڵامی دانه‌وه:" حکوومه‌تی ترکی ترکییه هه‌ر ته‌نی حکوومه‌تی ترکان نییه ، حکوومه‌تێکی ترکی و کوردی یه. گه‌لی کورد و ترک بڕیاریان داوه به‌یه‌که‌و بژین، جا بۆیه هیچ کێشه‌یه‌ک له ئارا دا نییه ، به‌ڵام عیسمه‌ت پاشا ده‌بوو ڕاستی ئه‌و قسه‌یه بسه‌لمێنێ ، ئه‌و له که‌ماڵ پاشای ڕائه‌سپارد له ئانکارا شتێک بکا بۆ ئه‌وه‌ی بیسه لمێنێ که گه‌لی کورد له گه‌ڵ گه‌لی تورکن.
که‌ماڵ پاشا ، له دوای حه‌سه‌ن خه‌یری ئه‌ندامی کوردی پارله‌مانی تورکیه‌ی نارد و پێی گوت، ده‌بێ سبه‌ینێ جلوبه‌رگی کوردی ده‌به‌ر که‌ی و له گه‌ڵما بێی بۆ پارلمان بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو که‌س و به ڕۆژنامه‌نو‌سانی وڵاتانی تر نیشان بده‌ین که حکوومه‌تی ترکییه هه‌بوونی گه‌لی کورد و نه ریته‌کانیان ، جلوبه‌رگ و کولتووریان قبووڵ ده‌کا. بۆ ڕۆژی دواتر حه‌سه‌ن خه‌یری به جلوبه‌رگی کوردییه‌وه هاته پارلمان و له‌وێدا قسه‌ی کرد و وتی: گه‌لی کورد و گه‌لی ترک بڕیاریان داوه به یه‌که‌وه بژین، گه‌لی کورد نایه‌وێ له ترکییه جوێ بێته‌وه. دوایه که‌ماڵ پاشا داوای لێکرد که ئه‌و قسانه‌ی له پارله‌ماندا کردوونی بکاته تیلگراف و بینێرێ بۆ نۆێنه‌ری تورکیه له لۆزان.
حه‌سه‌ن خه‌یری ئه‌و تێلێگرافه‌ی نارد بۆ لۆزان، له‌وێ عیسمه‌ت پاشا تێلگرافه‌که‌ی نێشانی نوێنه‌رانی وڵاتانی ئوڕووپایی دا. ئه‌وانیش قه‌بوڵیان کرد که کورد به‌و په‌یمانه رازیه و په‌یمانه‌که‌یان ئیمزا کرد که به په‌یمانی لۆزان ناسراوه و ڕه‌دی په‌یمانی سێڤه‌ره که ساڵی 1920 له فه‌رانسه ئیمزا کرا و له ماده‌کانی 62 و 63 دا باس له جه‌سپاندنی مافه‌کانی گه‌لی کورد تا قۆناغی سه‌ربه‌خۆێی ئه‌کا. ماوه‌یه‌کی درێژی پێنه‌چوو حه‌سه‌ن خه‌یری له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکه‌وه گیرا و ناردرایه به‌ر‌ده‌م دادگا‌ی تایبه‌تی ئه‌و وه‌ڵاته که به ئیستکلال مه‌حکه‌مه‌سی به نێوبانگه.
له مه‌حکه‌مه دا حقووقزان و پارێزه‌ره‌ی لێ نه‌بوو، ته‌نێ ئه‌ندامانی پارلمان و پارتییه‌که‌ی که‌ماڵ پاشای لێ بوو. به حه‌سه‌ن خه‌یرییان گوت : " ئه‌تۆ ناسیۆنالیستێکی کوردی ، ئه‌تۆ ده‌ته‌وێ ترکییه دابه‌ش که‌ی و کۆمارێکی سه‌ربه‌خۆی کورد دابمه‌زرێنی." حه‌سه‌ن خه‌یری وڵامی دایه‌وه: " نا، نا، ئێوه ده‌زانن من کێم. ئه‌من حه‌سه‌ن خه‌یریم. ئه‌من له پارلمان دا قسه‌م کرد، تێلگرافێکم نارد بۆ لۆزان، چۆن ڕێتان ده‌که‌وێ به من بڵێن:
" ئه‌تۆ جیاوازیخوازێکی کوردی". ئه‌وان پێیان گوت : " له‌بیرته ڕۆژێک جلوبه‌رگی کوردیت ده‌به‌ر کردبوو و به‌و جلوبه‌رگانه‌وه هاتییه نێو پارلمان، جا بۆیه ئه‌تۆ کوردێکی جیاوازیخوازی."
حه‌سه‌ن خه‌یری به مه‌رگ حوکم درا، کاتێک بردیانه به‌ر سێداره و لێیان پرسی دوایین قسه‌ت چییه؟ گوتی : ئه‌من ده‌مه‌وێ قه‌بره‌که‌م له جێیه‌کی ئه‌وتۆ بێ که کورده‌کان هاتوچووی به‌لا دا به‌که‌ن و داوا ده‌که‌م هه‌رجارێک که کوردێک گه‌یشته سه‌رقه برم تفێکی لێ بکا له به‌ر ئه‌و خه‌یانه‌ته‌ی پێم کردن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|