
07-23-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چێرچیل و ته‌كسی
چێرچیل بە تەکسییەک دەچێتە نووسینگەى بى بى سى. کە دادەبەزێت، بە شۆفێرەکە دەڵێت نیو ساعەت راوەستە، دێمەوە. شۆفێرەکە دەڵێت نە کاکە، من دەبێت بڕۆم بۆ ماڵ، تا لە رادیۆ گوێ لە وتەکانى چێڕچیل بگرم. ئەو قسانە دڵى چێڕچیل خۆش دەکات و لە خۆشییان ١٠ پاوەند دەداتە شۆفێرەکە. کە کابرا چاوى بە دە پاوەندەکە دەکەوێت، دەڵێت : کوڕە چێڕچیل کامە سەگبابە، جەنابت ئەمرکە، تا بەیانى لێرە رادەوەستم....
پشیله و قاپ
ئه‌نتیكه‌فرۆشێك، له گوندێك چووه ماڵی كابرایه‌كی هه‌ژار و پشیله‌یه‌كی بینی، كه له قاپێك ئاو ده‌خواته‌وه. كه سه‌یری كرد، زانیی كه قاپه‌كه كۆنه و نرخێكی زۆری هه‌یه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه هه‌ژاره‌كه نرخی قاپه‌كه نه‌زانێت، پێی وت، ئه‌و پشیله‌یه‌م به‌چه‌ند پێ ده‌فرۆشی؟ هه‌ژاره گوندییه كه وتی، به‌چه‌ند ده‌كرێ؟ ئه‌نتیكه فرۆشه‌كه وتی: به دینارێك. گوندییه‌كه وتی پیرۆزت بێت و پشیله‌كه‌ی گرت و دایه ده‌ستی.
پاشان ئه‌نتیكه‌فرۆشه‌كه وتی: مامه گیان، ره‌نگه له رێگا پشیله‌كه تینووی بێت، كه واته ئه‌م قاپه‌شم پێ بفرۆشه، تا ئاوی پێ بخواته‌وه.
گوندییه‌كه وتی: من تا ئێستا به‌م قاپه، 10 پشیله‌م فرۆشتووه، قاپه‌كه بۆ فرۆشتن نییه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|