
07-23-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌رێ بۆ وایه؟!
• کە تەنگاو بى، یەکێک لە ئاودەستە!
• کە ژمارەى هەڵە لێبدەى، هەرگیز ژمارەکە مەشغوول نییە!
• کە هەردوو دەستت باش پیس بوو، ئەوجا سەرى لووتت دەخورێت!
• کە لە حەمام بەباشى تەڕ بووى، ئەوجا موبایلەکە زەنگ لێدەدا!
• کە لەگەڵ یەکێکى و ناتەوێ کەس بت بینێت، ناسیاوەکى نزیک، دەیەوێ پرسیارى حاڵت بکات!
• کە باوکە گیان، شەو خەوى دێت، منداڵەکان، بە تۆپزیش نانوون!
• کە مانگ نزیک کۆتایی دەبێت، مەسرەفی ماڵیش زیاتر دەبێت!
• کە کارەبا دەپچڕێت، موەلیدەى گەڕەکیش کار ناکات!
• کە دەچیە رێستۆرانێک، نان بخۆى، پەنجا برادەرت دێنە وێ!
شیکردنه‌وه‌ى هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ى پڕ مانا
کۆنفڕانس:
گێژبوونى که‌سێک، جارانى ژماره‌ى هه‌موو ئاماده‌بووان.
ژوورى کۆنفڕانس:
بریتییه له شوێنێک که هه‌موو تێیدا قسه ده‌که‌ن, که‌س گوێ له که‌س ناگرێت و له کۆتایی هه‌موو دژى یه‌کترین.
رێککه‌وتن:
بریتییه له هونه‌رى دابه‌شکردنى کێکێک، به شێوه‌یه‌ک که هه‌ریه‌ک له لایه‌نه‌کان له‌و بڕوایه دابن که به‌شه زۆره‌که به‌ر ئه‌و که‌وتووه.
کیتابى کلاسیک:
کیتابێکه که هه‌موو خه‌ڵک رێزى لێ ده‌گرن، به‌ڵام که‌س نایخوێنێته‌وه.
جگه‌ره:
بریتیه له پارچه کاغه‌زێک، که به ده‌ورى بڕه نیکۆتینێک لوول دراوه‌و سه‌رێکى ئاگره‌و سه‌ره‌که‌یترى مەرگ.
بزه:
بریتییه له خوارییه‌ک، که ده‌توانێت زۆر له خوارییه‌کان راست کاته‌وه.
نووسینگه‌ى کارى به‌رپرس:
شوێنێکه بۆ حه‌سانه‌وه‌ى ناوبراو له‌و ماندووبوونه‌ى له ماڵه‌وه تووشى هاتووه.
به‌رپرس:
که‌سێکه که زوو دێت ئه‌و کاته‌ى تۆ دره‌نگ دێى، نایێت ئه‌و کاته‌ى که تۆ زوو دێی.
باوێشکه:
ته‌نیا به‌و کاته ده‌ڵێن که هه‌ندێ له کارمه‌ندان له هه‌مبه‌ر به‌رپرسه‌که‌یان و هه‌ندێ پیاویش له هه‌مبه‌ر هاوسه‌ره‌کانیان، زاریان ده‌که‌نه‌وه.
...هتد:
بریتییه له هێمایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵکیتر بڕوا بکه‌ن، که تۆ له‌و شتانه‌ى که باست کردووه، زیاتر ده‌زانیت.
لێژنه:
ژماره که‌سێکن که ناتوانن کارێک به ته‌نیایی ئه‌نجام بده‌ن و کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که به چه‌ند که‌سێک پێکه‌وه، هیچ کارێک جێبه‌جێ ناکرێت.
ته‌جروبه(ئه‌زموون):
ناوێکه خه‌ڵک له‌سه‌ر شکسته‌کانیان داده‌نێن.
ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌تۆمى:
رووداوێکه له پێناو کۆتایی هێنان به هه‌موو رووداوه‌کان.
ره‌شبین:
به که‌سێک ده‌ڵێن که له جیاتى ئه‌وه‌ى بڵێت جوان به (ج) ده‌ست پێده‌کات، ده‌ڵێت: (ج) دووا پیتى (ره‌نج)ه.
خۆشبین:
به که‌سێک ده‌ڵێن که ئه‌گه‌ر له تاوه‌رێک به‌ربێته‌وه، له نیوه‌ى رێ هاوار ده‌کات: شوکر بریندار نه‌بوومه.
چکووس(خه‌سیس):
به که‌سێک ده‌ڵێن که به هه‌ژارى ده‌ژیێت، بۆ ئه‌وه‌ى به ده‌وڵه‌مه‌ندى بمرێت.
تاوانبار:
که‌سێکه که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکێکى زۆر هیچ جیاوازییه‌کى نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، که هه‌ندێک له‌و(خه‌ڵکه زۆره) ئه‌ویان گرتووه.
ده‌رفه‌تخواز:
به که‌سێک ده‌ڵێن که ئه‌گه‌ر به هۆکارى رووداوى ئۆتۆمۆبیل، بکه‌وێته ناو رووبارێکه‌وه، یه‌کسه‌ر حه‌مامێک ده‌کات.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|