موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2504  
قدیمی 12-10-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئەم شێعرە کاک باست حەمە غەریب هۆنیویەتیەوە بۆ کۆچی مامۆستا شوکروڵا بابان

وەفایەکی سادە، بۆ دەنگێکی زیندوو،،بۆ مامۆستا شوکروڵای بابان

تۆ ئەو دەنگە بەسۆزە بوویت
سەرەتاکانی ژیانم
هێشتا تفلی دەبستان بووم
دنیای شیعرت پێناسانم
ئەو دەمانە
خۆمان و شڕە ڕادیۆیەک
لەماڵ و لە دەر بووینایە
لە هەرکوێیەک
هێندەی کاتی شێوان ئەهات
هەموو لا کش ئەبوون و مات
تا گوێ بۆ دەنگت ڕادێرن
هۆش و هەستیان
بە سیحری وشە بسپێرن
بەخەیاڵێکی بێگەردا
لەشەوانی گەرم و سەردا
لەگەڵ چریکەی ئاوازت
بەباڵی دەنگەکەی سازت
ئەفڕینە ناو دنیای ئەوین
ئەبووین بە خەم، بە پێکەنین
(تایەر بەگ) ئەهاتە ماڵمان
(حەمدی) ئەیپرسی ئەحواڵمان
(مەحوی) ئەبووە خانەخوێمان
(ئەحمەد موختار) خۆشی ئەبەخشی بە گوێمان
جەژنمان ئەکرد لەگەڵ نەورۆزی (وەفایی)
لەماڵەکەی (هێمن)ەوە، ئەچووینەوە
بۆ ژێر باڵی ڕەشی شەوگاری تەنیایی
لەگەڵ (بێکەس)،
دەردەڵمان ئەکرد بۆ مانگەکەی هاودەرد
بەبارانی شیعری (گۆران)،
سەفای ئەبەخشی بە گیانمان پایزی زەرد
(مەولەوی) ئەبووە هاودەممان بۆ کوێستان و
(سەید کامیل)یش ئەیداینە دەست کەیبانوو
بەسنگی دێڕی(ناری) یەوە بۆنی مێخەکبەندمان ئەکرد
لەباخی خەیاڵی(نالی)، دەستمان بۆ بەی و سێو ئەبرد
بەئاسمانی کەلتوورەوە، هەتاهەتایە گەش ئەبیت
وەک ئەستێرە و مانگی تابان
ئەی دەنگە هەرگیز نەمرەکە،
مامۆستام،(شوکرڵای بابان).

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید