
12-11-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تۆ نه‌بینین، نوری ئه‌م چاوانه بۆ چ! (1)
بۆ نیساری تۆ نه‌بێ،ئه‌م جانه بۆ چ!
جیلوه‌ی ئه‌و حوسنه نیه گه‌ر كارگه‌ر
بۆ جه‌مادیش، ئاینه حه‌یرانه بۆ چ! (2)
دڵ له سینه‌م هیجره‌تی كرد و وتی:
بوونه،عومرێ فه‌رشی ئاته‌شخانه بۆ چ! (3)
چۆڵی دی سینه‌م له دڵ،بۆ سووتنی
ئه‌مری دا، شێری نه‌بێ ئه‌م لانه بۆ چ! (4)
مه حوی
____________________________
واته:
(1)_ چاوم ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بینێ،كوێر بێ چاكتره.ئه‌گه‌ر به قوربانی تۆ نه‌بێ ده‌رچێ چاكتره.
(2)_ئه‌گه‌ر دیاری دانی جوانی یار كار له‌جه‌ماداتیش ناكا، بۆ چی ئاوێنه كه یه‌كێكه له جه‌مادات شێت بووه.
(3)سینه‌م له به‌ر هه‌ناسه‌ی گه‌رم و به سۆزم وه‌ك ته‌نووری گه‌رمی لێ هاتووه . بۆیه دڵ خۆی پێ ڕانه‌گیرا و ده‌رچو. وتی: بۆ چی من به درێژایی عومرم ببم به فه‌رشی راخراوی ناو ته‌نوور و هه‌میشه هه‌ر بسووتێم ،یا بۆ وه‌ك ڕایه‌خ له ناو ئاته‌شگادا بكه‌وم ، خۆ من ئاگر په‌رست نیم ، ڕاكه‌م چاتره.
(4)_كه دڵ له سینه‌م باری كرد و یار سینه‌می به چۆڵی دی، فه‌رمانی دا ئاگری تێ به‌رده‌ن و وتی: ئه‌م لانه‌یه بۆ چی بمێنێ ماده‌م شێره‌كه‌ی تیا نه‌ماوه و لان به بێ شێر به كه‌ڵكی چی دێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|