موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2597  
قدیمی 12-21-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض گریانی شـــەو


گریانی شـــەو

ئەمشەوم شەوێکی سەخت بوو
ئەمشەو نامۆ بووم
بەخۆم و بەشەو
ناڵە ناڵی گریانم مانگی هنایە
قسە! كردن
مانگ وتی:
ئایدا، وەنەوزت

ڕۆحی هەژاندم، کەچی مرۆڤێك لەتەکتا
نایەوێ دەنگت ببیستێ،
وتم: ئەو گوێچکەی هاواری من نابیستێ، و
نایەوێ لێم تێبگا.
ئەمشەوم شەوی کۆڕی گریانم بوو،
هەنسکەکانم یاری دەکرد
لەگەڵ ڕۆحێکی
زمان ڵاڵ
ڕۆحێك پڕ پڕ بوو
لەئاسەواری نیگا کانم
ئێستا تاریکی سنگم دەردێنێ، و
تەنیایی وێران وێرانی کردووم
تۆ بڵێی تاکەی بگریم؟
تاکەی زووخاوی مەرگ بچێژم؟
من بەدیار مەرگی خۆمەوە
یاری بەچارەنووسی نیگاکانم دەکەم.
شەو نییە یادگارییەکانت
هەڵم نەگرن و بەرەو ڕووخانم نەبەن!
سەیری سەرابی خەیاڵە خنکاوەنم کە
کەچۆن لەسەرەتای ژیانا سەربڕان و
لەگەڵ تۆدا خرانه‌ گۆڕەوە
لەکۆڵانێکی تاریک تاریکدا
جێت هێشتم و
لەئەڤینێکی پڕ لەحەسرەت و گریانا
تەنیا و تەنیات کردم
ئای ژیان چەند دڵرەقی
بەرامبەر بەخەونە سەر بڕاوەکانم
ئەمشەویش بەناچاری وەك هەموو شەوانی تر
دەست دەکەمە ملی تەنیایی و خەمی بێکۆتاییم
ئەمشەو کۆڕی گریان و
کۆڕی وەنەوزمە
بۆ تەنیایی خۆم و
گۆڕی بێناونیشان و بێ هەوارت.

ئایدا بەرزنجی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید