موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2598  
قدیمی 12-21-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض لاڕێ


لاڕێ

هەر دێیت و دێیت
ئاگام لێتە
بە پێ دزکێ و هەندێ جاریش بە ئاشکرا
ڕێگا ئەبڕیت

بەڵام ناگەیتە ئەو شوێنەی
بەیەکجاری عۆقرە بگری و پشوو بدەیت
کەی ماڵ و سامانم لێت ویست
کەی تەلار و کۆشک و قەڵا....
زێڕ و موورو ...حاشا ،حاشا .
بە چاوی خۆت سەیری دنیای بیرم ئەکەی
ڕێگای عەشقم
بە گەزی خۆت ئەپێویت و دوایی نایەت
بە دەسترەی شڕی بیرێ کۆن سەر چاوەکانت بەستووە
هەتا ئەژنۆ لە لیتەی نامۆیی خۆتا هەڵچەقیوی
هەر پەل ئەکوتی و
چنگ لە بۆشایی توند ئەکەی
هەر پەل ئەکوتی و
تراویلکەی ئەوینەکەت
لە سەر دەریای ئەم شەوەدا
ئەتەقێت و ئەتوێتەوە.
دەنگت لە ئاوازی ژینا
ون ئەبێت و ناگاتە کەس
شوێن چی کەوتوی....بۆ کوێ ئەڕۆی
ئەوەی ویستم لە دڵتایە و لێت ون بووە
ئەم ڕێگایە ناگاتە جێ ژوانی عەشقم
لاڕێ ئەڕۆی .......
لاڕێ......لاڕێ

ژیلا حوسەینی


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید