
12-21-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یاوێک له مندا سه‌ما ئه‌کا
یاوێک له مندا سه‌ما ئه‌کا
پیاوێک له مندا سه‌ما ده‌کا،
په‌نجه‌کانی ده‌ئاڵێنێ،
له په‌نجه‌مه‌وه،
به خۆی و سێبه‌ره که‌یه‌وه،
هه‌ڵده‌زنی به به‌رۆکمدا،
تا کوشتنی ته‌نیایی خۆی
به منێک ده‌سپێرێت، شه‌رمنتر
له تکه تکی تواندنه‌وه‌ی چلوره‌ی
گوێسه‌وانه‌ی ته‌مه‌نێ له ته‌نیاییم،
پیاوێک له ڕه‌به‌نی خۆیه‌وه،
هه‌نگاو به‌سه‌ر
جه‌نجاڵیه‌کانی مندا ده‌نێ،
تاڵێ له په‌رچه‌مه‌که‌م لێده‌کاته‌وه،
ده‌یکات به ژێ ی که‌مانه‌که‌یه‌وه،
ژیان ده‌ژه‌نێ،
پیاوێک به بێ سه‌دا
هه‌ناسه کانم له‌ناو،
سه‌مایه‌کی سامبا ده‌گه‌وزێنێ،
وه‌ک کۆتر بازێکی شاره‌زا،
له ته‌نیشت مناره‌ی بێداریمدا،
ده‌سته‌کانی لێک ئه‌خشێنێ
چه‌پڵه‌یه‌ک لێده‌دا،
ئاوازێکی جاویدانی دروست ده‌کات
تا منی ته‌ره له قه‌فه‌زی زێرن،
بباته‌وه بۆ قه‌فه‌زه سه‌رابیه‌که‌ی خۆی،
بۆ هه‌تایه ئه‌م باڵداره سرکه،
له‌سه‌ر شانی بنیشێته‌وه و،
ده‌سته مۆی کا،
ئه‌و پیاوێکه سه‌ما ده‌کا،
کاتێ شنه‌ی با شوێن ترپه‌ی
هه‌نگاوه‌کانی ده‌که‌وێت،
نزیکتر ده‌بێته‌وه له
باخه بخورده‌کانی پرچم،
مه‌ستانه تر لێو ڕێژم ده‌کا
له خۆی،
منیش شل ...شل،
مه‌یلمه وه‌ک پاساریه‌ک، له‌سه‌ر
گشت لق و پۆیه کی،
به جریوه ...جریو،
پڕی بکه‌م له جریوه،
له جریوه‌ی ژنێک،
ته‌مه‌نێکه له ته‌مه‌نای،
گۆرانیه‌که له‌سه‌ر حه‌ساری
به‌ژنی پیاوێ ،
ئاوه‌دانی، بدا به خۆی ،
ئه‌و پیاوێکه،
مه‌ستتره سایه‌قه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا،
ده‌م نا ده‌مێک له‌ناو مندا غه‌رق ده‌بێت و،
قومێک ده‌دات له‌و شه‌رابه‌ی له‌ناو
هه‌ناره‌کانی ژنێتیمدا گه‌یوه،
له مه‌ستیدا،
خومار..... خومار،
ده‌بێت له باوه‌شم و به‌بێ ئۆقره،
ژنێتیم پڕ ده‌کا له حه‌یران،
فوو له مۆمه‌کان ده‌کا و،
له‌به‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌ی نوری مندا،
سه‌ما ده‌کا،
شێتانه تر سه‌ما ده‌کا ،
چنگی گیر دا‌کا له یاقوته‌کانی ئه‌ندێشه‌م،
ده‌نک ده‌نک ده‌مهۆنێته‌وه،
ده‌مکاته ته‌سبیحێک بۆ ده‌ستی،
تا له‌سه‌ر کۆڵانی ئینتیزاری،
چۆک دانه‌دا،
چ سه‌مایه‌که ئه‌م سه‌ماییه،
جه‌سته‌م شه‌لالی نه‌غه‌مه‌یه کی پیرۆزه‌ی ده کا،
ده‌مکا به موریدی پیاوێک،
که زه‌مه‌نێکه ده‌مهێنێ و ده‌مبا،
له شه‌قامه چۆڵه‌کانی خۆیدا،
ئه‌ی ..ئیلاهی،
ئه‌م پیاوه چه‌ند بێباکانه ده‌مڕێسێ،
وه‌ک خورویه‌کی سپی سپی،
هه‌ڵم ده‌پێچێ له ته‌شی تامه‌زرۆی خۆیه‌وه،
ده‌مڕێسێ چۆن بیه‌وێت وا ده‌مڕێسێ،
ده‌مکا به ملپێچێکی سپی و،
ده‌مئاڵێنێ له ملیه‌وه،
منی ملپێچ له زینه‌تی گه‌ردنی ئه‌ودا
له هه‌ڵمژینی ماندو نابم... ماندو نابم
سور سور ده‌بم،
هه‌تا ڕه‌نگی لێوم پێویستی به سوراو نابێ،
ئه‌و پیاوێکه سه‌ما له‌سه‌ر سه‌هۆڵی سینه‌م ده‌کا
په‌ڕه په‌ڕه‌م موتوربه‌ی ماچ ده‌کا،
له له‌زه‌تی باوه‌شی ئه‌و
وه‌کو عودیک، ئامێزی داگیر ده‌که‌م
پڕی ده‌که‌م، له سۆناتای گه‌رم
گه‌رمتر له ڕه‌نگی قاوه‌ی چاوه‌کانی
هیچ قاوه‌گرێک نه‌یتوانیوه بیخوێنێته‌وه،
ئه‌و هێشتا هه‌ر سه‌ما ده‌کا
ئیبلیسانه مه‌چه‌کم ده‌گرێ
ده‌مباته ژێر نه‌رمه بارانه‌که
به شه‌سته بارانی ماچ،
هه‌موو گیانم ده‌شواته‌وه
کاتێ چاوه‌کانی هه‌ڵده‌هێنێ،
له تاریکی نیگاکانی، هه‌زاران باڵنده،
به‌ره‌و هێلانه، هه‌ڵده‌فڕێنێ،
منیش وه‌ک شه‌مشه‌مه کوێره‌یه‌ک،
خۆم له ڕه‌شی چاوه‌کانی، هه‌ڵده‌کێشم
باڵه‌کانم له‌یه‌ک ده‌ده‌م، جوانی هه‌موو دونیا
له چاوه‌کانی ته‌ی ده‌که‌م،
ئه‌و به‌رده‌وام، سه‌ما ده‌کا،
له نه‌سیمی سه‌مایه‌کدا،
به په‌نجه‌کانی زوڵفم شه‌ن و که‌و ده‌کا،
به برژانگی، باوه‌شێنی نمه عاره‌قی ڕوخسارم ده‌کا،
مه‌چه‌کی له که‌مه‌رم گیر ده‌کا و
نزیک ترم ده‌کاته‌وه له به‌هه‌شته‌کانی خۆی،
به ده‌م سه‌ماوه،
خۆی ده‌ئاڵێنێ، له فه‌قیانه‌ی
کراسه‌که کوردیه‌که‌مه‌وه،
به ده‌نگه پڕ ئاوازه‌که‌ی ده‌ڵێ
گه‌ره‌کمه نه‌ڕۆمه‌وه،
باببم به گوڵێک له‌ناو که‌وا مۆره‌که‌تدا
باببم به گواره بۆ گوێکانت،
باببم به مورویه‌ک،
له ناو گه‌ردانه‌که‌ت،
ببم به ئه‌ڵقه‌یه‌ک، له‌ناو سه‌مای په‌نجه‌کانت
بائیتر نه‌ڕۆمه‌وه، هه‌موو ڕۆژیک
ئه‌م سه‌ماییه دوباره بکه ینه‌وه.
حیات مجيد په‌رخی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|