هــــــەتا ((با))گـــــوڵ بشنێتەوە ، پـەپولە لێوی گوڵ ماچ کا
هـــــەتا گەڵایەکی وەریو بە تاســــــە روومەتی چڵ ماچ کا
تۆ وەفات لێ ئەچۆرێت و شــــعرم رێژنەی ســـــۆزت ئەکا
ووشەکانی وەک پەرســــــتگا گشت کاتـــــێ پیرۆزت ئەکا
حەزم وایە وەک هە یڤ بیت ، تا ئاســــــمان رۆشـــن بکەی
بە نازێکت بە سیحری چاو لەم مەستیەم هۆشـــــن بکەی
حەزم وایە ئێـــــوارەیەک وەکــــو شــــەماڵێـــــک ، بێیتەوە
هـەواری چۆڵ وێرانــــــم بە مـــوژدەیەک گەشــــــکەیتەوە
تەمەنمان هێندەی نـــــەمــــــاوە ، بە دابران بە ڕێی بکەین
دڵمان ئاوێزانی یەک بوون ، بۆ بەم چەشنە بێ جێی بکەین
دەی وەرەو پـــڕی مــەکە ، فنجـــــانی عـــــومرم لە ژەهر
دەی وەرەو خانمەکەم ، ژینم گـــــــشـــت مەکە بە قەهر
هەرێز رۆژیار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )