
12-21-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
جەللاد
جەللاد
جەللادەکان
ڕەنگم کاڵ کاڵ دەکەنەوە
لەوەتەی هەم تروسکەی هیوام
خامۆش دەکەن
دەمدەنەوە دەست ئاو
ئێوەی جەللاد دەستتان سوورە بەعیشقی من!
ئیرادە و جەستەم
بۆتاڵان فرۆشی دەبەن
بەقەد باڵای جوانی
چۆکیان پڕ دەکەن
لەجلی بووکێنیم
چاوم پڕ دەکەن لەتاریکی
نیگاکانم لەڕووناکی دادەبڕن، و
بەدۆزەخی دەسپێرن
چرای مانگەشەوم خامۆش خامۆش دەبێ
هەر لەوێ بەرد بارانم دەکەن
چاڵی قوڵ قوڵ
بۆ مەرگی پڕ لەعیشق و گەنجیم
هەڵدەکەنن
جهللادهكان
دەمسپێرن بەتەنیایی و تاریکی
ئاخر لەچاوی ئهواندا
من پرم لەئەو و
ئەویش پڕە لەدڵشکانی من
ڕقی ئێوەی جەللادا
جگە لەسپاردنی من بەمەرگ
چاوی ئێوە هیچ نابینێ
ئای خودایە
لەو هەموو دڵڕەقییەی ئەوان و
نائومێدییەکانی من.
من لەلێواری مەرگ دام
و
خەریکە لەکەناری ژیانا هەڵدەوەرێـم،
کەس نامبینێ کەچۆن هەڵدەوەرێم
کەس دڵی شکاوم كۆناكاتهوه
ئێوە لەجەستەیەکدان
سیخناخ و تەژی بەڕووناکی،
ئاخر خودایە
جەللاد! جاوی نییە تا ژیان و
ڕووناکی ببینێ، و
دڵی نییە
تاکو هەست بەئازاری
قوربانییەکانی ڕیگەی بوون و عیشق بکا.
من لەوێوە دێم و
دڵی شکاووم دەدەمەوە دەست
نەسیمی بای
بەیانیانی دڵی تۆ،
ئای چەند خۆشە لێرەدا
دڵی شکاووم بەتەمای فڕینە
بۆلای تۆی قوربانی ڕێگەی عیشقمان.
جەللادەکان!
ئێوە ناتوانن
ڕێگە لەعاشق بوونی من بگرن، بەڵام دەتوانن
لەنیگاکانی خۆتاندا
زیندە بەچاڵم بکەن، بەڵام دڵی شکاوی من
هەڕ لەلای گۆڕە ونبووەکەی
یەکەم نیگای ئەوە.....
جەللادینە، وەرن بمدەنەوە دەست ئاو!.
ئـــــایـــدا بــهرزنـــجـــی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|