
12-26-2012
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڤیستیڤاڵی مەرگ
ڤیستیڤاڵی مەرگ
شەوێك دێ بمرم
کەس بەمەرگم
نازانێ.
مەرگ دێ و
دوور لەئامێزی گەرمی تۆدا
هیلاکی ڕۆحکێشانم دەکا..!
وام لێدەکا
سەر بنێمە سەر تەنیایی و
ڕۆحی پڕ لەسەرابم
شەتاڵ شەتاڵ بکا، و
بمداتەوە دەستی چارەنووسێکی
نادیار
خوێندنەوەی ئەم خەیاڵەم
دەبێ بە دوایین سەبووری.!
لەنێوان لەت بوونی،
خەمە مەرگاوییەکانت، و
ڕۆچوونم لەنگای تۆدا
دڵم لەئامێزی
گڵی تێپەڕبوونی تەمەنماندا
نابینا دهمێنێ نابینا!
بەوێنەی
نابیناکانی ڕۆژگاری شووم.
هەموو ساتێ
کاروانی ئەڤینداران
هەواڵی مەرگ دەپرسن،
لەڕۆشناییەکانی ژیانا
ئاسۆیەك بەدی ناکەینهوه بۆ ئەوین
سۆز و عیشقی تۆ..
بووە بەبەشێك لەتاوان!
تاوانیش بووە بەبەشێك لەعیشقی ئەبەدی ئێمه
من، نازانم بۆچی لێرەدا
عیشق تاوانە؟
ئاخ خودایە
تهماشادهكهم ئەو نازانێ،
کەنیگای ئەو بۆ من بووە بەشێك
لەدۆزەخ و
دۆزەخیش بووە بەبەشێك
لەماڵی هەمیشەیی من.
لەنیگای مندا
مەرگه ئهشكی سهرد بارانە و
لەنیگای ئەویشدا
ئاگردانێكم گهرم هیند دۆزەخ بۆ چێ کراوە.
كهچی من بەتاوانی
عیشق پەرستی
لەخاچ دەدرێم،و
ئهویش بەتاوانی
مرۆڤ دۆستی.
ئەی عیشق تۆ لەکام پەناگەی
وا ڤیستیڤاڵی مەرگیان بۆ ساز کردوی
ئهی عیشق!
ئایدا بەرزنجی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|