موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2609  
قدیمی 12-26-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض په‌شیـــمانــــی


په‌شیـــمانــــی

من هه‌ڵه‌ بووم
له‌ ڕۆژانی جوانی و گه‌نجیم به‌ په‌له‌ بووم
هه‌ر نه‌سره‌وتم
به‌ شوێن هه‌ستێکی ون که‌وتم ...

تاکو له‌سه‌ر سنگی نه‌رمی خه‌یاڵی پووچ
کپ بووم ، خه‌وتم
ڕابرد گه‌نجی ...
تاوێک نه‌مدی به‌ری ڕه‌نجی
زۆر به‌رده‌رگه‌ی نازدارێکم کوتایه‌وه‌
تاکو چڵی ژینی گه‌نجیم ڕووتایه‌وه‌
ئه‌وسا مۆمی هه‌ستی ته‌زیو
بۆ ژیانی پڕشنگ به‌ زیو
داگیرسا ، دره‌وشایه‌وه‌
بۆی ده‌رخستم ڕێی سه‌ره‌وژوور
ڕێگه‌ی کۆشكی ئامانجی دوور ...
به‌ڵام پاش چی ؟!
پاش ئه‌وه‌ی خه‌م گه‌رای دانا
له‌ دڵی شێت و مه‌ستمدا
هه‌رچی جوانی و رۆشنایی بوو
سه‌د مخابن له‌ ده‌ستم دا
...........................
عبدالله‌ په‌شێو
1965
هه‌ولێر

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید