گریانی نیوه شه‌و
شه‌وانه ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و ده‌گاته كاتی نیوه‌ی شه‌و
خه‌ڵك نووستون له‌چاوی من كه‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و
سكوتێكی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێیه داده‌گرێ
ده‌ڵێی هه‌ر زینده‌وه‌رێكی هه‌یه له‌و دێیه‌دا ده‌مرێ
له هیچ لا خشپه‌یه‌ك نایه، چرای ماڵێكی نایسێ
به ئه‌سپای له ماڵ دێمه ده‌رێ ده‌خوشێم وه‌كو نیسێ
ته‌ك‌و ته‌نیا به ئارامی ده‌چم بۆ گرده‌كه‌ی به‌ر دێ
به دڵته‌نگی‌و كز‌و خه‌مناكی ڕاده‌كشێم له‌سه‌ر به‌ردێ
ده‌كه‌م جا سه‌یری ئه‌ستێران‌و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی شه‌وبا
شه‌وو بێده‌نگ چه‌ند خۆشه هه‌میشه خۆزگه هه‌ر شه‌وبا
هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )