شۆڕەژن
ئەی کە دوو چاوی رەشت بە کل و بە دەرمان رشتووە
چەند کەست ئاخۆ بە دەم تیری مژۆڵان کوشتووە
دڵڕفێن تر، من لە سەیری ئەو دەم و لێوەم نەدیت
چونکە تەنگە وەک دڵم، لەو ساتەوە جێت هێشتووە
چەندە بێڕەحمانە جوانی! بێ ئەوەی هەستی بکەی
دڵ دەبەی، سەد کەس وەکوو من، دەردی مەرگی چێشتووە
بەژن و باڵای نەونەمامت، لار و لەنجە و زەردەکەت
هەرکە هاتی و تێپەڕی، هۆشم لەسەر رۆیشتووە
شۆڕەژن، ئەندامی جوانت شۆڕەبیش سەرشۆر دەکا
دەستی پەیکەرتاش دەڵێی ئەندامی تۆی داڕشتووە
جهانگیر کریمی زاد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )