
02-10-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باوه‌شم کردۆته‌وه بۆ نیشتمانی خۆشه‌ویست
باوه‌شم کردۆته‌وه بۆ نیشتمانی خۆشه‌ویست
تا به قوربانی بکه‌م،هه‌ر ساتێ گیانی خۆشه‌ویست
بۆچمه من ژینی ڕاحه‌ت؟تۆ له ژێر پۆستاڵی ڕه‌ش
بۆیه جێم هێشتۆ له به‌ر تۆ گشت که‌سانی خۆشه‌ویست
شارنشینی خۆشه ،ئه‌مما،، شاخ نشینی ،،چاره‌مه
بۆته مزڵ و سه‌نگه‌ری من ،،کێوه‌کانی خۆشه‌ویست
ئه‌ی زه‌وی..ئه‌ی چۆم و ڕوبار،،ئه‌ی گژ و گیا و لێڕه‌وار
حه‌ز ده‌که‌م بفڕ‌م ڕه‌ها ،بۆ ئاسمانی خۆشه‌ویست
ئه‌ی وڵاتی له‌ت له‌ت و بێ به‌ش له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان
شه‌رته ئاڵات ،به‌رمه ناو نه‌خشه‌ی جیهانی خۆشه‌ویست
ئه‌ی گه‌لی چه‌وساوه ئه‌ی کوردی له چوارلا به‌شکراو
خه‌م مه‌خۆن دایکی شه‌هیدان ،بابه‌کانی خۆشه‌ویست
باوه‌شی من باوه‌شی ئازادی و سه‌ربه‌ستییه
بۆته عیشق و خۆشه‌ویستی ،عاشقانی خۆشه‌ویست
شێعری خاڵه‌ش پشتیوانی شۆڕشی چوار پارچه‌یه
شوێنی کوردانه به گشتی شێعره‌کانی خۆشه‌ویست
خاڵه قازی.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|