موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2678  
قدیمی 02-10-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض شارەکەم،مەهاباد


شارەکەم،مەهاباد
هاتەوه بیرم شەوانی شادی
شەوانی خۆشی چۆاررای ئازادی

بەڵای چوارچرا و مەلاجامی دا
کوچه و کۆڵانی نێو مەهابادی

هەرگیز دەرناچێ یادو لەبیرم
ئاخر به عیشقی ئێوه ئەسیرم

گەرەکی خڕه گەرەکی شۆانان
پڕی هەڵاله و بۆنی رەیحانان

لەهەر کۆڵانێک دەهاتنه دەرێ
دەنگی هەڵپەرکێی مانگی خەرمانان

هەرگیز دەرناچێ یادو لەبیرم
ئاخر به عیشقی ئێوه ئەسیرم

زستانت جۆانه به کڵۆی بەفرین
پاییز و گەرمێن مەڵانت دەفڕین

یا بەهارانه بەبارانی توند
تۆزو غوبارت له خاکا ئەسرین

هەر کارێک بکەم ناچن لەبیرم
ئاخر به عیشقی تووه ئەسیرم

گشت پێنج شەممۆیان کاتی ئێواران
دەچوینه چیا بۆ دیتنی یاران

پرسیارمان دەکرد له ئەستێرەکان
پێمان نیشان دەن جێ پێی ڕێبوواران

دەشتو دەری تۆن ناچن لەبیرم
منیش به عیشقی تووه ئەسیرم

پەڵه و هەوڕازی بەرزی زمزیران
شوێنی هەواڕگەی تاوڵی دەستگیران

جێی حەسانەوەی کوێستانچێکانه
بۆیه ئەو شوێنه ناچێ لەبیرم

هەر شوێنێکی تۆ دایمه لەبیرم
منیش به عیشقی تووه ئەسیرم

شێعر : خاڵە قازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 05-09-2013 در ساعت 07:19 PM
پاسخ با نقل قول
2 کاربر زیر از behnam5555 سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید