نقل قول:
نوشته اصلی توسط behnam5555
ده‌ردی دووری زۆر گرانه دڵبه‌را هیجران به‌سه
دڵ وه‌کوو په‌روانه سووتا چاوه‌که‌م سووتان به‌سه
عاقڵان شه‌یدا ده‌بن ڕووبوندی سه‌رو ڕوو لامه‌ده
عاشقان کوشته‌ی جه‌فاتن قه‌تڵی مه‌زلوومان به‌سه
مورغی دڵ پابه‌ندی دانه‌وداوی خاڵه‌وزولفی خاو گیری به‌ندیخانه تا که‌ی به‌ندی بێ ئامان به‌سه
هه‌رچی بووم بردی به‌تاڵان تورکی مه‌ستی چاوه‌که‌ت تاقه‌ت و سه‌برو قه‌رارم پێ نه‌ما تاڵان به‌سه
شاهیدم فرمێسکی خوێنینه که تۆ جه‌رگت بڕیم عاشقی ڕووتم ئه‌گه‌ر ته‌قسیره گه‌ر تاوان به‌سه
ئێسته‌که‌ش مه‌جنوون و له‌یلێ هه‌ن له عه‌سری تازه‌دا شێت و سه‌رگه‌ردانی تۆم،حه‌یرانی تۆم ، حیرمان به‌سه
گه‌نجی عیشقت پڕ به وێرانه‌ی دڵه و من پێم که‌مه تا زیادبێ چاوه‌ڕێی دیشم مه‌ڵێ ئێحسان به‌سه
گه‌ر قسه‌ی عیشقی گۆڵ و بولبول له لات ئه‌فسانه‌یه تۆ گوڵی خه‌ندان و ئه‌منیش بولبولی گریان به‌سه
ئاورت به‌ردا دڵ و گیانی حه‌قیقی چاوه‌که‌م ده‌ردی بێ ده‌رمانه عیشقت ده‌ردی بێ ده‌رمان به‌سه
ماموستا حقیقی
|
کاک بیهنام! به راستی شیعره کان‌و زور جوانن، ده س خوش، هه ر بژی...