خاڵی پیرۆزەیی - له کتێبی مهرگه خهون
شەو لە سەرما كۆتری ئەشقی كەویت نیشتۆتەوە؟
وا لە سەر لێوم تكەی ئاونگی پیت نیشتۆتەوە؟!
ڕۆحی شەیدا و باڵ برینداری منە ئەو كۆترەش
وا لە سەربانی بڵیندی دڵڕەقیت نیشتۆتەوە؛
كەوتە تەقڵە دوێكە ئێوارێ لە سەر كێشی ئەوین،
دیم لەتێ ئاسمان لە سەر كوڵمەی سپیت نیشتۆتەوە.
هەر كە باڵی كردەوە ڕۆحی پەپوولەی چاوەكەم
دیم لە سەر هەنیەی نیگای ئاوێنەییت نیشتۆتەوە.
ئەشقی تۆ ڕیشەی لە سەر خوێن و هەناسەم داكوتا،
دیم بەیانی گەش لە سەر لێوی گوڵیت نیشتۆتەوە.
كاتێ دێی ڕادەبری، دەفڕێ بۆ قژت سروەی پشووم
بسكەكەت داپۆشە هەر كاتێ كە دیت نیشتۆتەوە؛
با هەتا مردن وەنەوشەی دیلی مەقنەت هەڵمژێ
سەربزێوێكە و لە سەر داوی كەزیت نیشتۆتەوە.
"ئه مین گه ردی گیلانی"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )