خەم هات و نیگای شاری لەباڕووتەوە پێچام
بۆ وەی نەفڕم بەژنی لە تابووتەوە پێچام
کوێستان بەڵەک و، دیلی ڕنوو باڵی گەزیزەم
داوێ کەوی ڕۆحی لە سیاسووتەوە پێچام
من دەردی دڵی گەل گڕی بەردایە هەناوم
گەل هەستی لەدوودەی سڕی تانووتەوەپێچام
شۆخێ بەنیگایێکی ڕفاندم دڵ و، پێم گوت:
مەمنوون کەلە ئاونگی گوڵی ڕووتەوە پێچام
توورن گوڵم ئەودوندی لەسەر سینەتە بۆیە
ئەشقێکی خودایی دڵی لەو جووتەوە پێچام
سووتا بەترووسکێکی ئەوینت دڵ و جەستەم
بۆت بوومە کل و وەسمە لەپێڵووتەوە پێچام
ئەشکەوتی دڵت کردە سیا چاڵی و لەوێدا
پێست وڕەگی جەستەت لەسەرەبزووتەوەپێچام
با گێژی هەناسەم هەڵیکرد، لەچکەکەتی برد
شەو بردی دڵم، یا لەخەمی مووتەوە پێچام؟!
ئه مین گه ردیگلانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )