بۆیادگار
له‌لای تۆبێ شوێنی په‌نجه‌ی سووری دڵم
ئه‌من ئێستا له‌ڕێزه‌ی
داره‌کانی سه‌رشه‌قامی ڕابوردنتم
وشکه‌سی بیره‌وه‌ریت
نچڕژێ له‌ژێر‌هه‌نگاوی
مه‌راقی بێ به‌زه‌یی ڕابوردندا
هه‌رله‌وساوه تۆدڵ پڕی
من دڵپڕم
دونیاش دڵ‌پڕ
له‌تێک شکانی ده‌نگی دڵ
له‌گه‌رووی هاوارمان
ئازارمه‌ده
با
پێ بگرێ
ڕه‌وڕه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌له‌هێزی ڕاکردن
پێش خشکان له‌هه‌ناسه‌سواری پێ نه‌گه‌یشتندا
وه‌ره‌دابڕان بچێنین
بۆیه‌کتردۆزینه‌وه‌مان
له‌به‌هه‌شتی پڕله‌عه‌تری گوڵه‌گێلاسی وه‌رزی سوور
له‌ماڵپه‌ری دۆزینه‌وه‌یه‌ک پڕبه‌ئامێز
جارجارئاره‌قه‌ی مه‌ینه‌ت ده‌کا په‌نجه‌م
له‌ژێرباری سوتمانێکی بێ گڕ
قاناوه‌کانیش لێوڕێژن له‌ئاوی بارانه‌ی حه‌سره‌ت
پچڕپچڕبه‌رۆکی شه‌قامی سینه‌ی مرۆڤ داده‌ڕنن
هه‌رله‌ئێستاته‌مام وایه
لێورێژبم له‌هه‌ور
بۆ
نه‌بریسکاندن
نه‌بارین
ئاسمانێک بۆ
ته‌قینه‌وه‌ی ئاواته‌کانی باڵگرتوو
له سه‌ر
پشتی گاووماسی خه‌یاڵ
ئازارمه‌ده!
شه‌واره‌یه‌هه‌نیسک وئاخ
له‌سه‌رڕوومه‌تی
گوڵ په‌ڕی نیگای سۆزمان
گوڵاڵه ستاوه‌ند
90 ورمێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )