کاره‌سات
من ! کاره‌سات ده‌ژیم
له شڵه‌ژانی ئه‌ستێره‌یه‌ک له خه‌ون ڕا
تا چوونه سه‌ری قه‌ندی خوێنی ئه‌و ته‌خته‌ی په‌نام
تاڵ مه‌به لێم
شیرین ترین میوه‌ی جیهان که تۆ ئه‌وی
ژانی گورچیله که هرووژمی هێنا
سامناک ترین کابووسه
سه‌ودا و موعامه‌له له سه‌ر ژیان یا نه‌ژیان
ــ راستی باپیرم چوار گورچیله‌ی بوو
ــ به ره‌حمه‌ت بێ ــ
وه تۆ پێده‌که‌نی
حه‌یفه که ژیانم به‌شی هه‌مووی خه‌نده‌ت نه‌کا
زیز مه‌به لێم
راستیه‌کان راستیه‌کی تاڵ نه‌بوون
یانی هه‌ر له سه‌ره‌تا دا تاڵ نه‌بوون
تۆزێ دوور که‌وتی گه‌ڕایه‌وه
ــ خودا گه‌وره‌یه
باش ، ده‌زانی چه‌ن میلیار کاکێشانمان هه‌یه و
ئه‌رێ ! خودا چه‌نده سه‌رقاڵه به‌و هه‌موو کاره ؟
ــ من نازانم
ــ یانی که هه‌ر نه‌ده‌زانی نا ــ
هه‌ر ئه‌وه‌نده
ــ مچه گیان ، ئه‌وشۆ قه‌ندی خوێنت
به‌شی دوو چایی و قه‌نداغێک ناکا ؟
تۆ لێوه‌کانت یاغی نه‌که‌ی لێم ؟
ده‌نا له من دا گوزه‌ر ده‌کا
جۆرێ له تاوانی هه‌رچی ماچه نه‌مکردوون
وه سوحبه‌تی ئه‌و ئێوارانه‌ی که هه‌ر له بیرت نه‌بوون
ئاخ ، خۆشه‌ویسته‌که‌م
تێت ده‌هاڵێن حه‌سره‌تێکی سڕ
ــ تۆزێ بنوو
ورده ورده ئارام ده‌بمه‌وه
تێم ده‌هاڵێی " په‌شمینه‌یه‌ک گڕ "1
وه زه‌مانێک که زه‌وی به‌شی نه‌ده‌کرد
تاڵ مه‌به لێم
" شیرین ژیانێک سه‌خت "2 ژیاوم من
جه‌لال پوورحه‌سه‌ن