چه‌ند کورته شێعر
۱
کیژێک دڵی بردووم
ساڵه‌هایه ، من ده‌ڕوانمه
له‌نجه و گۆزه‌ی شانی
هه‌ر چه‌ند عاشقی بووم
به‌ڵام گه‌لێک تووڕه‌م
له‌و که‌سه‌ی وێنه‌ی ئاوا ده‌کێشێ
ئاخر چۆن نه‌یزانی ، ئه‌و نازداره
شان و پیلی دێشێ
۲
بوومه پارتیزانی ئێواره‌ت
هێند به دوات دا هاتووم و چووم
ئه‌وڕۆ له که‌مینی بێ مه‌یلیت که‌وتم
زۆر بێ به‌زه‌ییانه
شه‌هید بووم
۳
ده‌ڵێن : ده‌خورێی
هه‌ر که ئێواره ده‌هات
پێده‌که‌نی به من به هه‌ر رێبوارێ
چه‌ند گه‌مژه بووم
نه‌مزانی به ئاوی ڕوبارێش
له گه‌رووی من ناچییه خوارێ
۴
بۆ ساز کردنی ژینێکی پڕ سه‌مه‌ر
تۆ ببه به خاوه‌ن کار و
منیش ده‌بم به به‌ڵێنده‌ر
۵
نازانن چی بکه‌ن له‌گه‌ڵ من
بوومه چه‌قڵی چاوی دوژمن
۶
مێژوو ساز بوو
دوو دڵ له‌رزان
ئه‌ویان به زرمه‌ی تۆپ و
ئه‌میشیان به شکانی فنجان
۷
باشه ، شه‌رم بۆ بمگرێ
نیگام که‌شتیه‌که ، سه‌رگه‌ردان
لێی گه‌ڕێن ، له ده‌ریایی چاوێک دا
ئاخرێکه‌ی ، که‌نار ده‌گرێ
۸
ڕۆژێک هه‌ر دێ بڵیند بێ
دووکه‌ڵ له کۆلکه‌ی بێدادی
شتێکم گووتووه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم :
به بڕین چێ ، سه‌رێک
تێیدا نه‌بێ ، سه‌ودایی ئازادی
۹
تۆ ده‌تگووت :
نێوانی من و تۆ
بۆشاییه‌کی ئه‌سته‌مه
من ڕاناوه‌ستم
یا ئه‌و بۆشاییه پڕ ده‌که‌م
یا پردێک هه‌ڵده‌به‌ستم
۱۰
قه‌ندیل ئه‌و به‌رزایه‌ی
بیر تێیدا ده‌فڕێ و ئازاده
چۆن ده‌هێڵم دوژمن
سه‌ری کوردی لێ باده
۱۱
من ئاماده‌م
با به سه‌رنێزه ، داگیر کار
هه‌موو له‌شم بکێڵێ
به‌ڵام گوڵێکی ئه‌و نیشتمانه‌م
له ژێر پێی دا نه‌شێلێ
جه‌لال پوورحه‌سه‌ن