ماچی شیرین
بــە منداڵی لە لێـــوی ئاڵی تـــۆم ئەستاندووە مـــــــاچێ
بە پیریش لــــەززەتی ئەو مــــاچە شیرینەم، لـە بیر ناچێ
بەسەد دوکتۆر و دەرمان و پەرستار ناکـــــرێ چــــــارەی
کەسێك تیری مژۆڵی ئـــەو کچە کــــوردەی لەدڵ راچێ
دەکــا گیرۆدەتر پیرانــی دڵـــتەر، ئەوکــــچە کــــــوردە
بچێتە مەکتەب و بسکی بە مــــۆدەی تــازە هــــەڵپاچێ
خەم و دەردی زەمـــانە پیری کــــردم ، وشك بێ زەوقم
کەشاعیر وشك و بێ شۆربوو دەبێ لەناو خەڵکی لاچێ
لــەگـــۆشەی بێکەسیدا ئێسیە وا دڵتەنگ و خــــەمبارم
نیە باکـــم ئەگـــــەر ماڵــــــم بەجـــــارێکی بەقوردا چێ
بەشی کوردێـــکی زانـــا لەم ووڵاتــــە مەینەت و دەردە
ئەوی نەتویست بڵــێ رەببی بەدەردی کــوردی زانا چێ
لەناو بازاری ئەورۆکەی ئەدەبدا شیعری تۆ (هـــێمن)
وەکــوو پووڵی چرووکە ، هیچ رەواجێکی نیە ، ناچێ
هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )