وڵامێک بۆ (یادگاری شیرن)
ڕاستە، چارەی دەردی کوردی خوێندنه هەر خوێندنه
ئەو ته شیە باوی نەما، که یادگاری شیرنه
دوکتور و زانا و موهەندیس و ئەدیب و پرۆفسۆر
هەر له هەولێر را هەتا ئامێد و قامیشلو و سنه
نوێنەرو رۆژنامەنوس و پارلمانتار و وەزیر
زۆر به شانازێوه دەیڵێم، هەر هەموی ئیشی ژنه
ئەو زەمان رۆیی که چارشێو دایدەپۆشێ کوڵمی گەش
نیسکه ەێچکێکیش که دەیبینین، له ترسی دوژمنه
بوکی ئێستا پشت له بابی مێردی ناکەن، نان بخۆن
کۆیلەیی باوی نه ماوه، کوا سەدەی روو گرتنه؟
نابینین باوکانی ئێستا کچ له ژور دابەسته کەن
کوا زەمانی توند و تیژی و دەرک و بان داخستنه؟
کیژی کوردی بۆمبی ئاتۆمی دروست ناکا بەڵام
پێی نەوێرا له چیا، بۆمبێک که کاری کوشتنه
مام هێمن قوربانی خاک و گۆرەکەت بێ روحی من
خۆزگه ئێستا زیندوو بای و دیتبات ئەو دیمەنه
هەر له قەندیل را هەتا شاهۆ و داڵاهۆ و زاگرۆس
وا له جیاتی گۆزه ئاوێ، چەک له سەر شانی ژنه
هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )