
07-04-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چۆارینهکانی خهییام به لاتین
( 57)
ڕابرد تەمەنم هەموو به نافەرمانی
نەینووکی دەڵم لەچەوتی ژەنگی هانی
هێشتا بەهومێدی بەزەییم چون هەرگیز
پێم وانەبوو دوانی ، هەر به تاکم زانی
rrabird temenim hemú be nafermaní
neynúkí dellm lecewtí jhengí haní
héshta behumédí bezeyím cun hergíz
pém wanebú duwaní , her be takm zaní

چیته لەگەڵ ئەم جیھانە کەوتوویه مله ؟
بایی ، که دەڵێن به ختەوەرە و جێگه زله ؟
کەم پاڵ دەوه ، ڕەشماڵی له شت تێک دەتەپێ
ئەستونده کی کرمۆڵه پەت و سنگی شله
cíte legell em jíhane kewtúye mle ?
bayí , ke dellén be xtewere u jége zle ?
kem pall dewe , reshmallí le shit ték detepé
estunde kí kirmolle pet u sngí shlh

بۆ بیری بەهەشت و ئاگرێ کەوتی یە چاڵ
خۆشتر له خه یاڵی شیرنه بادەی تاڵ
بەس ترس و هومێدی بێنیشان و بەڵگه
پێشینه دەڵێن: کە س بە خەیاڵ نەبوه بە ماڵ
bo bírí behesht u agiré kewtí ye call
xoshtir le xe yallí shírine badey tall
bes tirs u humédí béníshan u bellgh
péshíne dellén: ke s be xeyall nebwe be mall

کێ ڕەنجی ژیان دەکێشێ ئازایه کوڕه
بارانی له زیندانی سەدەف دایه ، دوڕه
پیاو بۆ خۆ بمێنێ ماڵی دنیاشی ده بێ
پێوانەرهەلێک بەتاڵە زۆر جاری پڕە
ké renjí jhíyan dekéshé azaye kurrh
baraní le zíndaní sedef daye , durrh
píyaw bo xo bméné mallí diníyashí de bé
péwanerhelék betalle zor jarí pirre
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|