نمایش پست تنها
  #61  
قدیمی 07-05-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


چۆارینه‌کانی خه‌ییام به‌ لاتین

( 61)

زۆر کۆلکه‌ مه‌لا و شێخ هه‌یه‌ ڕێم پێ ده‌گرن
لایان هه‌ڵه‌یه‌ له‌ ژینی خۆشم بدوێم
خزمینه ‌! نه‌زانین چ به‌ڵایه‌کی زله‌
هاتوومه‌ جیهان ده‌بێ نه‌زانم من کێم!

zor kolke mela u shéx heye rém pé degirn
layan helleye le jhíní xoshm biduwém
xizmíne ‌! nezanín ci bellayekí zle
hatúme jíhan debé nezanim min kém!



به‌ خوێندنه‌وه‌ کراوه‌ فرچک گیانم
زانسته‌ مژیم و بۆته‌ ئاو و نانم
حه‌فتا و دوو ساڵه‌ بیر ده‌که‌م ، ده‌خوێنم
وا تازه‌ ده‌زانم چ له‌ هیچ نازانم!!

be xuwéndinewe kirawe fir ck gíyanim
zanste mjhím u bote aw u nanim
hefta u dú salle bír dekem , dexuwénim
wa taze dezanim ci le híc nazanim!!



خوا داوی داناوه‌ داوی ئه‌و با ناده‌م
ده‌عبایه‌کی گرت و ناوی لێ نا ئاده‌م
ڕاوی ئه‌وه‌، داوی ئه‌وه ‌، دانه‌ش هی ئه‌و
ده‌مخاته‌ ته‌ڵه‌ و گه‌رکیه‌ خۆشم ڵاده‌م


xwa dawí danawe dawí ew ba nadem
de'bayekí girt u nawí lé na adem
rrawí ewe, dawí ewe ‌, danesh hí ew
demxate telle u gerkíye xoshm lladem



پیرم و ئەوەتەی لە بیرمە ژینم تاڵە
هەر خۆزەگە بە پارە و گلەیی لەم ساڵە
لە منت کەوێ مردن دەیەوێم ، هـای مەیگێر
دوا کۆچە دەفریام خە دوامین پیالە!!

pírm u ewetey le bírme jhínim talle
her xozege be pare u gleyí lem salle
le mint kewé mirdin deyewém , hــay meygér
duwa koce defir íyam xe duwamín píyale
!!

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید