که وه‌فدێ، ده‌چێته شوێنێ،
بو سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی وون، تاجه گوڵینه‌یه‌ک دێنێ.
ئه‌گه‌ر سبه‌ی
وه‌فدێک بێته وڵاتی من
لێم بپرسێ:
کوانێ گۆڕی سه‌ربازی وون؟
ده‌ڵێم گه‌وره‌م
له که‌ناری هه‌ر جۆگه‌یێ
له سه‌ر سه‌کۆی هه‌ر مزگه‌وتێ
له به‌ر ده‌رگه‌ی هه‌ر ماڵێ
هه‌ر که‌نیسه‌یێ
هه‌ر ئه‌شکه‌وتێ
له سه‌ر گابه‌ردی هه‌ر شاخێ
له سه‌ر دره‌ختی هه‌ر باخێ
له‌م وڵاته
له‌سه‌ر هه‌ر بسته زه‌مینێ
له‌ژێر هه‌ر گه‌زه ئاسمانێ
مه‌ترسه! که‌مێک سه‌ر داخه‌و
تاجه‌گوڵینه‌که‌ت دانێ!
عەبدوڵا پەشێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )