بولبولی بەندی قەفەس پەروەردەی ئەو كێوانەیه
بۆیـه تا ئاخر نەفـەس، هـەروا به تاسـەی لانەیـه
باڵی ئازادیی ئەسووتێنین و دانەی پێ دەدەین
نەك ژیانــی ئـەو مەلـه، تەنیـا بـه ئـاو و دانەیـه
شینی هێلانەی دەكا، ئەگرێت و سەربەستی دەوێت
بانـگ و ئـاوازی قەفـەس، ئــەو شــیوەن و گـریـانەیـه
سووچـی بەنـدی بۆ دەڕازێنـینـەوه، بێخـەم بــژێ
كەی نیشانەی ژینی بێخەم، زیوەری كاشانەیه؟!
تێدەكۆشێ هەڵفڕێ، بەندی قەفەس بۆی ناچڕێ
ئاخــریـن ئـاواتــی بـــەرزی، دیتــنــــی هـێــلانەیـه
نەغمەسەردانی كەوا پاراوی هەستی گەل دەكا،
شـینی بێفرمێسـكی ئەو باڵنـده بەسـتەزمانەیه
سـووچـی بەنـدیخـانه وایـه؛ هەركه ئـازادی دەوێ،
بەرهەمی كاتی خەمی، ئەو نەغمه بەرز و جوانەیه
"قــانـع"م دێنـێتـه بیــر ئـاوازی باڵنـدەی قـەفــەس؛
قوڕ به سەر ئەو دوژمنەی هیوای به بەندیخانەیه! *
-------
مامۆستان شریف حوسێن پەناهی لە دەفتەری شیعری ملوانكەی شین
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )