له بیرت ناكه‌م
چۆن بۆم ده‌كرێ له بیرت كه‌م؟
چۆن بۆم ده‌كرێ دڵگیرت كه‌م؟
چۆن لاپه‌ڕه‌ی پاكی سپی
- هی ڕابردووی شادی و كپی -
لوول بده‌م و بیشارمه‌وه،
به‌م دڵه‌ی پڕ ئازارمه‌وه؟
هه‌ر دوێنێ بوو، لێرانه‌دا،
هه‌ر له‌م شوێنه وێرانه‌دا،
به ڕابواردن، به لێومژین،
خه‌نده‌مان نا سه‌ر لێوی ژین،
بێ ئازار و بێ په‌رۆشی
كه‌وتینه خه‌و، خه‌وی خۆشی
له‌به‌ر ترسی هه‌ناسه‌مان،
جۆشی دڵی پڕ تاسه‌مان،
ده‌ست و په‌نجه‌ی خوای دڵداری
ده‌یداینێ باده‌ی به‌ختیاری
سا چۆن ده‌بێ له بیرت كه‌م؟
چۆن بۆم ده‌كرێ دڵگیرت كه‌م؟
هێشتا قاقای پێكه‌نینت،
چرپه و سكاڵای شیرینت،
له به‌رگوێم ده‌زرینگێنه‌وه،
هه‌روا دێن و نابڕێنه‌وه.
سا چۆن ده‌بێ له بیرت كه‌م؟
چۆن بۆم ده‌كرێ دڵگیرت كه‌م؟
هێشتا بزه‌ی سه‌ر لێوه‌كه‌ت،
هێشتا دڵكێشیی شێوه‌كه‌ت،
هێشتا كوڵمی خوێنتێزاوت،
ئاخافتنی گۆشه‌ی چاوت،
وه‌ك تارمایی له‌به‌ر چاون،
نه‌خشی سه‌ر دڵی داماون،
سا چۆن ده‌بێ له بیرت كه‌م؟
چۆن بۆم ده‌كرێ دڵگیرت كه‌م؟
عەبدووڵا په‌شێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )