خه‌تات فه‌رموو كه خۆشه چین و ماچین
كه ناچین، لێره خۆشه چینی ماچین
برۆت هه‌ر چین و په‌رچه‌م چین له‌سه‌ر چین
ئه‌مه‌نده چینه، قوربان، پێم بڵێ چین؟!
شكافێكه كڵافه‌ی نافی زوڵفت
ده‌یڕێژێ میسك و عه‌نبه‌ر لێره تا چین
له‌سه‌ر به‌رگی گوڵێكی باغی حوسنت
هه‌زار، گوڵچینی بێ به‌رگ و نه‌وا چین؟!
ئه‌تۆ میهری و مه‌هڕوویان ستاره‌ن
له‌خزمه‌ت شه‌وقی تۆدا شه‌وچرا چین
هه‌موو زه‌ڕاتی میهری ڕووته باقین
خودامان بۆ به‌قایه لێره لاچین!
بڵێ "نالی" به ئه‌ربابی وه‌فا: بێن
هه‌موو موحتاجی خاك و بێڵ و پاچین
نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )