موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2758  
قدیمی 07-05-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض کورێکم ئەوێ کوڕی مەیدان بێ


کورێکم ئەوێ کوڕی مەیدان بێ
بۆ جێماوی خۆی پیشەی گریان بێ
بۆ گەڵ و هۆزی قۆچی قۆربان بێ
لە رێگەی خەبات راست و رەوان بێ
لە تێکوشیندا بە بێ وچان بێ
کوڕێکم ناوەی بیکارە وەک من
نەوێرێ بڕۆات بۆ جەنگی دۆژمن
سڵکا و داچلەکێ لە دەریای بێ بن
بیری بخاتە سەر کچۆڵە و ژن
هەموو خەباتی بۆ بەرگ و نان بێ
کورێکم ئەوەێ کە کوڕی قۆز بێ
خاکی نیشتمان لە لا پێرۆز بێ
هەوڵ و تەقەلای بۆ بەرزی هۆز بێ
خۆشترین جەژنی جەژنی نەورۆز بێ
خزمەتگوزاری گەلی کوردان بێ
کورێکم ناور ڕۆن دا لە سەری
چەپکە گوڵ بدا لە بەر کەمەری
کۆڵانە و کۆڵان هەر وەك سەرسەری
سوررێتەوە لە شوێن موشتەری
گرێی دڵەکەی داخی کچان بێ
کورێکم ئەوەێ دەست بداتە شیر
چاو نەتروکێنێ بەرامبەر بە تیر
خەمی وڵاتی دەرنەکا لە بیر
بە هەڵمەت لاو بێ پیر بێ تەگبیر
لە نەوەئ کاوە و شای کەریم خان بێ
کوڕێکم ناوێ شێت بێ بۆ دۆلار
ڕوو بکاتە دەرگای پیسی ئیستعمار
بۆ چلکاو خواردن بێ بە خزمەتکار
پێکەوە بنێ هەیوان و تەلار
کەری ژێر باری مام کاپیتان بێ
کورێکم ئەوەی وریا و زانا بێ
رۆژی تەنگانە زۆر بە توانا بێ
لە رێی نیشتمان سەری دانابێ
ئەگەر وا نەبێ لە گەڵما نابێ
مردن و ژیان لە لای یەکسان بێ

مامۆستا قانیع
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید