دڵ هه‌تا پیرتر ده‌بێ،زیاتر هه‌وای یاران ده‌کا
گوڵ که ته‌نیا بوو ،له گوڵدان ،یادی گوڵزاران ده‌کا
تا پتر ویشک ده‌بێ سینه،،،پتر ئه‌شکم ڕه‌وان
دێمه‌کاری سینه هه‌رده‌م ئار‌زووی باران ده‌کا
گوێچکه تا کیپتر ده‌بێ،زیاتر له لێوت دێنه پێش
مه‌یلی بیستنی زه‌مزه‌مه‌ی سه‌رلێوی نازداران ده‌کا
حوکمی چاوم تاکوو که‌متر بێ،،پتر نیزیک ئه‌بم
بۆیه تێر نابێ که یادی چاوی به خوماران ده‌کا
تاپتر ده‌ستم ده‌له‌رزن،توندی ده‌گرم ده‌سته‌که‌ت
یادی ژوانی ده‌وری گه‌نجی و هێزه‌که‌ی جاران ده‌کا
کانی فرمێسکم،هه‌میشه ته‌ڕ ده‌کا ڕیشی سپیم
کانی گه‌رمیش،،مه‌یلی تواندنی به‌فری بن داران ده‌کا
خاڵه شێعرت،،پیری ناناسێ ،هه‌میشه تازه‌یه
باسی ژین و نیشتمان و مه‌ست و دڵداران ده‌کا
خاڵه قازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )