ئه‌مان ساقی دڵی شه‌یدا له‌جه‌وری دیده غه‌مگینه
له‌نه‌شئه‌ی چاوه‌كه‌ی مه‌ستت پیاڵه پڕكه بۆم بێنه
فیدای چاوی سیاهت بوم،كه هۆشم بو ئه‌ویشم چوو
به‌تاراجی نیگاهت چو ئه‌گه‌ر عه‌قڵه و ئه‌گه‌ر دینه
له هیجر وقامه‌تی زاروت وه‌كوو قوومری به‌ڕۆژ و شه‌و
له باغی زینده‌گی پیشه‌م هه‌میشه ئاه و ناڵینه
ئه‌گه‌ر مه‌قسوده‌كه‌ت مه‌رگی منه ، فه‌رمانده تا بمرم
له تۆم روح چاو نیه ،روحم له‌به‌رچی ئه‌م هه‌موو قينه
به‌داخی عه‌شقی ڕوخسارت وه‌ها له‌ت له‌ت بوه جه‌رگم
وه‌كوو لاله هه‌موو گیانم به خوێنی دیده ڕه‌نگینه
له گوێی قه‌وڵی ڕه‌قیبان چاكه نه‌گری تا كو روح ماوه
له‌سینه‌م خاری هیجرانت به‌ده‌ستی وه‌سڵت ده‌ربێته
بێخود
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )