
07-06-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده‌ڵێن خزم گه‌ر
گۆشتیشت بخوا
،ئێسکت ناشکێنێ
ئێسکی به بێ گۆشت ،به کارم نایه،
توخوا لێی گه‌ڕێن ئه‌ویش بشکێنێ
که‌چی زۆر شکور خزمی ئێستاکه
پێش ئه‌وه‌ی بتخوا،، پشتت ده‌شکێنێ
بیستوومه خزم
چاوت ببه‌ستێ ،ده‌ری ناهێنێ
کاتێ ناهێڵێ ئه‌من ببینم
جا چ بیبه‌ستێ،،چ ده‌ری بێنێ
که‌چی زۆر شکور خزمی ئێستاکه
پێش وه‌ی بیبه‌ستێ ،،
چاوت ده‌ردێنێ
وه‌ک ده‌ڵێن خزم
ده‌تباته سه‌ودا،،به‌س ناتفرۆشێ
جا کاتێ منی به‌رده سه‌ر سه‌ودا
توخوا لێی گه‌ڕێن با بمفرۆشێ
که چی زۆر شکور خزمی ئێستاکه
هه‌ر به بێ سه‌ودا،،ده‌تدا به قرۆشێ
خزم گه‌ر برای بابت بێ باشه
مه‌حتله‌ت ناکا له‌م نۆره ئاشه
که چی خزمه‌که‌ی برای بابی مه
ئێمه ده‌هاڕێ ،له‌م ژێر به‌رداشه
من هه‌ر نه‌مزانی ئه‌و خزمه‌ی ئێمه
نیشتمانییه ؟
یا نا خود جاشه
توخوا خزمه‌که‌ی برای بابی مه
مه‌مان فرۆشه ،،مه‌مان شکێنه
ئێمه په‌نامان بۆ تۆ هێناوه
چاوی هیوامان لێ ده‌رمه‌هێنه
له بیرت چۆوه کاتێ کۆڕه‌و بوو
کاتێ ڕاوه کورد وه‌ک ڕاوه که‌و بوو
ماڵی هه‌موومان په‌ناگای تۆ بوو
سه‌ری خه‌ڵکی من له ڕێگای تۆ بوو
به‌ڵام ئێستاکه مه‌قام و پاره
خانوی چه‌ند قات و ویلا و سه‌یاره
گرێبه‌ستنی به ملیۆن دۆلار
له‌سه‌ر خوێنی چه‌ند کوردی ئه‌ویندار
له بیرت نه‌چێ فه‌له‌ک له چه‌رخه
له م سوڕانه‌ی دا که زۆر به نرخه
ئیتر ناتوانی به به‌ران بڵێی
له بن سه‌وه‌ته و هێشتا هه‌ر به‌رخه
خاڵه قازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|