موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2785  
قدیمی 07-06-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


غەزالی چینە یاخۆ پیاڵەی سەهبایە ئەو چاوە
شەرابی نابە یاخۆ نێرگسی شەهلایە ئەو چاوە

ئەرێ مایەی حەیات و قووتی رۆحە لێوی رەنگینت
وەیا غارەتگەی دینی فەقێ و مەلایە ئەو چاوە

موسەللەح بوو بە موژگانی سیاەو تیغی دوو ئەبرۆ
مەزننە مایلی فیتنەو شەر و دەعوایە ئەو چاوە

بە گۆشەی چاوی تۆ نابن ستارەی تارمی ئەفلاک
لەسەر ئەرز و سەما بێ میسل و بێ هامتایە ئەو
چاوە

بە تیغی ئەبرووان و تیری موژگانی سیاهی خۆی

لە بۆ قەتڵی دڵی عاشق چ بێ پەروایە ئەو چاوە

غوڵامی ئاستانەت(ئەحمەد)ی بێچارەیە جانا
شەهی ئیقلیمی حوسن و ئامیر و مەولایە ئەو چاوە

ئەحمد موختار جاف


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید