چرای ئەسرين
دەستم لەمل ڕێگەی غەریبی کرد و ڕۆیشتم
خۆزگە و خەم و تەنیایی خۆمم برد و ڕۆیشتم
قرچەی دڵی خاکێکی توونی و خونچەیێکم بیست
چۆخەی ڕەشی هەورم لەبەر دڵ کرد و ڕۆیشتم
دەنگێکی تەنیا لەوپەڕی ئاسۆ زریکاندی
من ئەشق و ڕۆحم کردە ڕێگە و پرد و ڕۆیشتم
تەنیایی ئینسان، چاخی دووکەڵ، مردنی جوانی
نامۆییی دڵ، بەو دەردە ڕۆحمی برد و ڕۆیشتم
شەوبا لە ڕووی دام شەونمی ئەستێرەیێکی سوور
دەسنوێژی ئەشقم بەو دڵۆپەی شرد و ڕۆیشتم
تاریکی داباری ڕچەی هیوامی هەڵلووشی
چاوم چرای ئەسرینی بۆم هەڵکرد و ڕۆیشتم
ژاکانی ئەشق و مردنی دەریا و ژیانم دی
شێتانە ئەمنیش بۆیە ڕۆحم مرد و ڕۆیشتم.
جهلال پوورحهسهن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )