پەنجەی لە حەنا بەسـتوورە ئایا گـۆڵم ئەمـڕۆ؟
دەستی لە دڵی کوشتەیی خۆی خستووە ئاخۆ؟
باکم دڵ و ڕووحم نییە ، تۆ زیز مـەبە قـوربان
ئەو ڕوحە بەسەر گەردی سەرت بێ وەرەوە تۆ
پەیوەسـتە غەریقـی ئەسـەری ئاتەش و ئابم
بۆ ئابی ڕوخت سینەمە وەک مەجمەری پشکۆ
تۆ بێ و سەری خۆت مەمخەرە زیندانی جودایی
خوێنم نییە هـا بمـکوژە بەم خەنجـەر و ئـەبرۆ
بولبول سیفەت هەر لەحزە بەدەوری گوڵی زارت
ناڵینمە هەی ڕۆ ! دڵەکەم ڕۆ ! گـوڵەکەم ڕۆ !
بۆچی نەگریم هەر دەمە بۆ حاڵی وەفایی
جان خەستە و دڵ عاشق و دڵداری جەفاجۆ
وەفایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )