ئه‌م دڵه‌ى وه‌ك بت په‌رستێ روده‌كاته چاوه‌كه‌ت
نوێژ ده‌كا بۆ تیشكى چاوو زوڵفه تنێك ئاڵاوه‌كه‌ت
گه‌رچى ده‌یشێلى به زه‌برى قۆنده‌ره‌و پێڵاوه‌كه‌ت
قه‌ت به دڵ ره‌ق باس ناكه‌م نایزرێنم ناوه‌كه‌ت
...
چونكه ئه‌یزانم ته‌لارى یاره خوا پێداوه‌كه‌ت
مه‌ستى كردوى بۆیه نایبینێ له عاستم چاوه‌كه‌ت
باخه‌وان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گوڵ ئه‌لاوێنێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ى بكا‌و بۆ پاره بیگۆرێته‌وه
بیفرۆشێ به‌و كه‌سه‌ى خه‌ڵقى ده‌روتێنێته‌وه
بۆ ئه‌وزه‌ى مێزى شه‌رابى پێ برازێنێته‌وه
كچ له‌لاى ئێمه‌ش گوڵێكه بۆیه په‌روه‌رده‌ى ئه‌كه‌ن
تا برازێنێته‌وه مێزى شه‌رابى ده‌وڵه‌مه‌ن
ره‌نگه لات وابێ كه گوایا یاره‌كه‌ت ماره‌ت ئه‌كا
یا به‌كه‌یبانووى ته‌لارى به‌رزى ئه‌م شاره‌ت ئه‌كا
ئه‌م خه‌یاڵت خاوه توشى داوى ئه ماره‌ت ئه‌كا
چونكه وه‌ك گورگێكه مه‌یلى ئه‌و له‌شو لاره‌ت ئه‌كا
ئه‌و به ته‌نیا بۆ گوڵى سه‌ر مێزى باده‌ى تۆى ئه‌وێ
هه‌ر كه جارێ بۆنى كردى جا گوڵێكى نوێى ئه‌وێ
ئه‌و گوڵى بۆ مێزى باده‌و پۆكه‌رو یارى ئه‌وێ
واته تۆى بۆ تێپه‌رینى كاتى بێزارى ئه‌وێ
من گوڵم بۆ تۆوى باغى ژینى دڵدارى ئه‌وێ
یانى من تۆم بۆ ئه‌وینى عومرى یه‌كجارى ئه‌وێ
تۆم ئه‌وێ وه‌ك گوڵ له باغى ماڵى مندا هه‌ڵبده‌ى
نه‌ك گوڵى سه‌ر مێزى ئیمرۆ بیتو پێخوسى سبه‌ى
من ئه‌وینم هینى عومره‌و هى خه‌وى شه‌وگار نییه
وه‌ك خه‌وى خاوه‌ن ته‌لارو خاوه‌نى دینار نییه
هه‌ر بووه‌و هه‌رگیز ئه‌مێنێ هینى جار‌و بار نییه
ئاوى ڵێڵى كوێره شیوێ چه‌شنى هى روبار نییه
جا ئیتر من وا قسه‌ى خۆم پێگه‌یاندى بێ درۆ
حه‌ز ده‌كه‌ى هه‌روه‌ك په‌پوله روو له ئاگركه‌و برۆ
ئه‌حمه د هه‌ردى
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )