موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2817  
قدیمی 07-06-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


دڵم لێ پیس مەکە گیانە ئەگەر بێگانە ئەدوێنم
بە خۆشی تۆیە سەربەستم کەوا سەربەستی ئەنوێنم

هەزار کەس بێنە خوازبێنیم بە سینی پارە هەڵڕێژن
هەموویان دەر ئەکەم و قسەی سەد باوک ئەشکێنم


ئەوەی ویستی دڵم کون کا بە نوکی تیری دڵداری
لە سایەی گوللە بەندی عیشقی تۆوە دەسی دەشکێنم

لەسەر تۆ سەد تف و دار و جنێوم پێ بدەن هێشتا

بە دڵما نایە بێزاربم، لەلای تۆش ناوی ناهێنم

لە داخی دوو زمان و زۆر بڵێ دڵ بۆتە بەحری خوێن
ئەگەر بۆم ڕێک کەوێ شەرتبێ ڕەقیبی تیا بخنکێنم

ئەوەی سەیرە دایک و باوکیشم دڵخوازی یەکتر بوون
کەچی لێم بوون بە سۆفی و ڕێگە نادەن دەم بجوڵێنم

هەموو کەس حەز ئەکەن سەربەست بژین هەر من نەبێ تەنیا
بە پێی خۆم یەم کە سەربەستیت بەمێ و دیلی بەدەست بێنم

گەر من خۆشەویستی تۆم ئەوەندەم بیانوو پێ مەگرە
ئەوەندەم دڵ بسوتێنی بە جارێ خۆم ئەسوتێنم

کە سەیری ڕووم ئەکەی گیانە ئەبێ زەردەخەنەی تیابێ
ئەگینا من بۆچی خۆم جوان ئەکەم کە بۆ تۆ نەنوێنم

ئەبێ ڕێگەی دڵی جوانان نەگیرێ مافی خۆیانە
بە ناحەزمان بڵێ گەر چاوی نەپۆشێ چاوی دەردێنم

لە کاتی ماچی لێوا چاوەکەم هۆشت لەلای خۆت بێ
کە من ئاگام لە خۆم نابێ نەوەک لێوت بقرتێنم

مەدهۆش ١٩٦٦


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید