موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #2818  
قدیمی 07-07-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


خۆشەویستەکەم,ئارامی گیانم
بینایی چاوم,هیوای ژیانم
چیتە بۆ وەها کەوتویت بە قینا
تەنیا جێت هێشتوم لە چۆڵی ژینا
یاران هەروەها پەیمان شکێنن؟
هەروا بێ قسەو وا بێ بەڵێنن؟
یا هەرتۆ هاوار,تۆش لە بەختی من
ڕاستی و پەیمانت لێ بۆتە دوژمن
شەوێ بە یادی ژینی ڕابردوو
بە یادی گوڵی عومری بابردوو
سەرێ بکێشە هەوارگەی وێران
کە تاریک ترە لە دیدەی کوێران
بزانە مەستی شەرابی چاوت
گیرۆدەی داوی ئەگریجەی خاوت
کۆست کەوتووەکەی کۆنە هاو دەمت
چۆن بۆتە باری دێرینی خەمت
چۆن ماری دووریت تەزاندویەتی
ئازار و دەردت ڕزاندویەتی
لە چێی تۆ خەمی گرتۆتە باوەش
زاری و بێ خەوی بوونە برا بەش
نە ، نە,گیانە بە قسەم نەکەی
ئەگەر مردیشم سەرم لێ نەدەی
نەوەکا پرتە و بۆڵەی ویژدانت
لێتی تاڵ بکا ماوەی ژیانت
تۆ بژی بۆ خۆت,بێخەم و بێباک
منیش ڕەنجە ڕۆ,بۆت ئەچمە ژێر خاک
یەکەم دڵداریم بەم جۆرە بمرێ
تۆش یەکەم یار نیت ئەم ڕێیە بگرێ

ئیبراهیم ئەحمەد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید