
07-07-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ساڵی کوردی
ساڵی کوردی
ساڵی كوردییش، هه‌ر وه‌ك ساڵی ئێرانی، ساڵێكی هه‌تاوییه. واته به‌گوێره‌ی سووڕی زه‌وی به ده‌وری
هه‌تاوه. ژماره‌ی مانگه‌كان و ده‌ستپێك و كۆتاییی ساڵه‌كان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، كتومت هه‌ر وه‌ك ساڵی ئێرانییه. به‌ڵام دوو جیاوازیی سه‌ره‌كیی هه‌یه كه بریتین له:
١. ڕۆژژمێری كوردی به‌پێچه‌وانه‌ی ڕۆژژمێری ئێرانی، كۆچی نییه. به‌ڵكوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری كوردی
ئه‌و ساڵه‌یه كه ئیمپراتۆریی مه‌زنی ماد له لایه‌ن "دیاكۆ"وه دامه‌زرا. ئه‌ویش ٧٠٠ ساڵ پێش له زایین
بوو.
٢. له سه‌رده‌می "كۆماری كوردستان" له مه‌هاباددا ناوی مانگه‌كان كران به كوردی كه بریتین له:
• به‌هار: (١. خاكه‌لێوه ٢. بانه‌مه‌ڕ ٣. جۆزه‌ردان).
• هاوین: (٤. پووشپه‌ڕ ٥. گه‌لاوێژ ٦. خه‌رمانان).
• پاییز: (٧. ڕه‌زبه‌ر ٨.خه‌زه‌ڵوه‌ر ٩. سه‌رماوه‌ز).
• زستان: (١٠. به‌فرانبار ١١. ڕێبه‌ندان ١٢. ڕه‌شه‌مه).
سه‌رنج: به خاكه‌لێوه، (نه‌ورۆز) و به بانه‌مه‌ڕ، (گوڵان) و به خه‌زه‌ڵوه‌ر، (گه‌ڵاڕێزان)یش ده‌وترێت.
به‌راوردی ساڵی كوردی له‌گه‌ڵ ساڵی هه‌تاویی كۆچی‌دا:
ساڵی كوردی (١٣٢١) ساڵ له ساڵی ئێرانی گه‌وره‌تره. ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ ساڵی (١٣٨٤)ی هه‌تاوی بێت، ئاوا ده‌بێته كوردی:
(٢٧٠٥ = ١٣٢١ + ١٣٨٤)
یان ئه‌گه‌ر ساڵی كوردیمان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه ساڵی كۆچیی هه‌تاوی (ئێرانی) به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌ین:
(١٣٨٤ = ١٣٢١ - ٢٧٠٥)
به‌راوردی ساڵی كوردی له‌گه‌ڵ ساڵی زایینی‌دا:
یه‌كه‌م ساڵی ده‌ستپێكی ڕۆژژمێری كوردی ٧٠٠ ساڵ پێش له زایین بووه. به‌هاری ئه‌و ساڵه‌ش ده‌ستپێكی ساڵه‌كه بووه. هه‌روه‌كوو چۆن ساڵی كۆچیی هه‌تاوی هاوكات نییه له‌گه‌ڵ ساڵی زایینی‌دا، ساڵی كوردیش له‌گه‌ڵ ساڵی زایینی‌دا هاوكات نییه. ساڵی كوردی ٧٠٠ ساڵ له ساڵی
زایینی گه‌وره‌تره. بۆ گۆڕینی ئاوا ده‌كه‌ین:
١. ئه‌گه‌ر له نێوان ١ی ژانڤییه‌ی ساڵی زایینی تا ٢٠ یان ٢١ی مارس (واته ١ی نه‌ورۆز) بێت، ٦٩٩
ساڵ ده‌خه‌ینه سه‌ر ساڵه زایینییه‌كه، ده‌بێته ساڵی كوردی، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ساڵی ٢٠٠٥ بێت ئاوا ده‌كه‌ین:
(٢٧٠٤ = ٦٩٩ + ٢٠٠٥)
كه ئه‌گه‌ر ساڵی كوردیمان هه‌بێت به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌ین:
(٢٠٠٥ = ٦٩٩ - ٢٧٠٤)
٢. ئه‌گه‌ر له نێوان ٢١ی مارس تا ٣١ی دیسامبر بێت، ٧٠٠ ده‌خه‌یه‌نه سه‌ری. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر
٢٠٠٥ بێت ئاوا ده‌كه‌ین:
(٢٧٠٥ = ٧٠٠ + ٢٠٠٥)
كه ئه‌گه‌ر ساڵی كوردیمان هه‌بێت به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌ین:
(٢٠٠٥ = ٧٠٠ - ٢٧٠٥)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|