شه‌هیدم که، با تێکه‌ڵی ده‌مارت بم
له مژی نیگایێکته‌وه
دوکه‌ڵ ئاسا
لوول لوول له ئاسمانی چاوه‌کانت خزیم
تروسکه‌یه‌ک ئه‌هوورایی و
لێڵ لێڵ
به له‌پی خه‌یاڵی بزه‌ته‌وه
کۆتری جه‌سته‌مت خنکان
ئه‌تۆ مه‌ستا؛
نه‌ت ئه‌زانی
له هه‌ناری لێوته‌وه
گوڵه‌باخی ماچم سوور ئه‌بێ و
بێڵوو بێڵوو
به وشه‌ی ترێی سنگته‌وه
مه‌ست ئه‌بم؟!
ئه‌تۆ گێژه؛
نه‌ت ئه‌زانی
تیری نیگات نامگلێنێ و
فێری فڕینی شاخ ئه‌بم؟!
نه‌شت زانی
من له تۆ دام و
کوشتنم
خوێنی گه‌رمم
له ناو ده‌مارت ئه‌چزێنێ و
تۆش ناچاره‌ن خۆشمت ئه‌وێ!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )