وا له ده‌وری باخی كوڵمی ماری زوڵفی حه‌ڵقه‌دا
بولبولی دڵ پاسه‌وان و حاجییه له‌م باخه‌دا
من كه تیفلێكی نه‌فامم له‌م یه‌خه‌م گڕ گرتووه
تا وه‌كو قه‌ندی مه‌می بۆم ده‌رده‌خا له‌م سینه‌دا
من له‌ناو باخ و گوڵستان نه‌ونه‌مامێكم هه‌یه
دوو هه‌ناری زه‌رد و سوور و دوو گوڵ و خونچێك ئه‌دا
وا به له‌رزانه‌ی گواره، دڵ به له‌رزین كه‌وتووه
زۆر ئه‌ترسم هه‌ڵقه‌نێ روحم به ده‌م ئه‌م له‌رزه‌دا
جه‌ننه‌ت و دۆزه‌خ چ فه‌رقێكی نییه قوربان له‌لام
من هه‌تا ماوم ئه‌گه‌ر شادبم له ئه‌م فیرده‌وسه‌دا
خانه‌یی سه‌بر و ته‌حه‌مول روو له وێرانه دڵم،
جار به جار بۆ قووه‌تی دڵ ماچی لێوانی ئه‌دا
(مه‌یلی)ا گه‌ر مه‌یلی رووی رۆحی شیرینت نه‌وێ
هه‌روه‌كو په‌روانه روحی خۆی به روویی لاله‌دا
مه یلی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )