ئەوی ئەمرۆ بەدەوری تەختیایە هەلهەلەی مەخــــلوق
لەدەوری نەعشیا صبحەی دەبینی وەلوەلەی مەخلوق
بەپەل پەل کردنی صــبحەی ئەگەر ببـــوایە بـــــاوەریان
دەبو قەت بەم حەدە نەبوایە بۆ دنیــا پەلەی مەخـــلوق
دەخاتە فکری ئەهلی مەعریفە شیوەی جەجال الـحق
دەبینی بەعضەئەشخاصی بەدویا خەرگەلەی مخـلوق
وەها پر فیتنە بو عالەم کە ئبلیسیکی وەک ئبلیـــــس
نەماوە مەئمەنی غەیری کلیشە و کەلکەلەی مەخـلوق
لەپەردەی جلوەیەکتارو نـــمایەشـــۆری صەد مەحـشەر
نیقابی لادەلەو چــهرە ببیــــنە زەل زەلەی مەخـــــلوق
بەئاو تـــــــیگەیشــــتین ئمە دنیــــاهەرســــەرابی بو
هەمو دەشچن بەخنکان و لەو وشکیشە مەلەی مەخلوق
لەسوقی دەهردا دوکانی هەرکەس موددەتـــــی عــومرە
گوهەردانە بە پشکل دانە (مەحوی) مامەلەی مەخــلوق
مەحوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )