
07-09-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چاوم تاریکه
چاوم تاریکه
چاوم تاریکه، دڵم بێخولیا
لێمگه‌ڕێن بۆخۆم ته‌نیابم .. ته‌نیا
وه‌کو بیرێکی فه‌رامۆشکراو
که یه‌ک پشکه ئاو نه‌بێ له بنیا
نیشتمانی من شا نیشتمان بوو
ئاخ سه‌ده‌ی پیترۆل . ئاخ گاز و کیمیا
ئاخ چیان لێکرد :
ته‌ره‌سی عۆجه و
گای بنه‌ی خۆیی و
گه‌وادی دنیا
تروسکه گڕێک هێشتا هه‌ر ماوه
له ئاگردانی گیانی پڕ بریا
هه‌ر فووی لێ ده‌که‌م ، به‌ڵکو رۆژێک بێ
به‌ربێته سه‌ده‌ی گێبڵز و بێریا
***
وا ته‌په‌ی پێ دێ ، گوێ هه‌ڵخه ، دڵه
ئه‌ی بزنه کێوی چاوماری وریا
کێیه ؟ - کوردستان !
توونی گه‌رماوی مافی مرۆڤ و پرۆلیتاریا
وه‌ره ژووره‌وه
ئه‌ی ئه‌و چاوانه‌ی
له‌گه‌ل گریانیان که‌سێک نه‌گریا
ئه‌ی ئه‌و ماسییه‌ی ده‌ریاش ڕاوکه‌رته
ئه‌ی ئایه‌ته‌که‌ی له قورئان ڕه‌میا
وه‌ره ژووره‌وه خۆشه‌ویسته‌که‌م
وه‌ره بن باڵم ، بنوو دڵنیا
ئه‌وه‌ی ده‌یدوورم یه‌كی له دووانه :
کفن ، یا ئاڵای ترۆپکی چیا
مارتی 1990 - ته‌رابلس
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|