با بزانی
گه‌ر مانگ له تۆ
جوانتر بوایه
قه‌ت حه‌زم لێنه‌ئه‌كردی!.
گه‌ر مۆسیقا
ده‌نگی له تۆ خۆشتر بووایه
هه‌رگیز گوێم لێنه‌ئه‌گرتی.
گه‌ر تاڤگه به‌ژنی له تۆ
ناسكترو ڕێكتر بووایه
قه‌ت ته‌ماشام نه‌ئه‌كردی.
ئه‌گه‌ر باخچه بۆنی له تۆ
خۆشتر بووایه
هه‌رگیز بۆنم نه‌ئه‌كردی.
گه‌ر بۆ شیعریش لێم ئه‌پرسی
با بزانی
گه‌ر ته‌واو له تۆ نه‌چووایه
نه‌مئه‌نووسی.
(شێرکۆ بێکەس)
ویرایش توسط behnam5555 : 07-20-2013 در ساعت 11:41 AM
|