پێنج خشتەکی "دیلان" لەسەر شیعرێکی "سالم"
من برۆی پەیوەستی ئەو نازدارە شیر و تیرمە
پرچی لوول و زولفی ئاڵۆز، کۆتە و زنجیرمە
قوژبنی مهیخانه دایم گۆشهی تهدبیرمه
سوجده بردن بۆ نیگایهک کردهوهو تهفکیرمه
شێخی ئەو پیر و موسینە، من جوانــــێک پیرمە
نەکەی هەرگیز نەمامی گوڵ، ببێتە سێبەر و سایەت
بە نینۆک گەر بژاری کەی، بە پولـێک بەرهەم و مایەت
ئەوی بۆنی وەفا و عەهدە بە هیچ جۆرێک، لە گوڵ نایەت
هەتا ماوم ئەچـێنم تۆوی هەر خارێک، لە دڵ شایەت
کە بــێی بۆ سەر مەزارم، دامەنت بگرن ئەگەر مردم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )